وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایدەگەیەنێت: ئیسرائیل دەیەوێت لەڕێگەی سوریاوە هەژمونی فراوانبکات، ئەوەی لە سوریاش ڕوودەدات پەیوەندی بە ئەنقەرەوە هەیە، تا ئێستاش هەسەدە هەنگاوێکی نەناوە کە مەترسییەکانی ئاساییشی تورکیا کەمبکاتەوە.
هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند: ئیسرائیل دەیەوێت لەڕیگەی سوریا و خاکەکەیەوە هەژمونی خۆی فراوان بکات، ئەوەش بابەتێکی مەترسیدارە و تورکیا لەگەڵ ئەمەریکا تاووتوێ و بەدواداچوونی لەبارەوە دەکات.
وەزیری دەرەوەی تورکیا: ئەوەی لە سوریا ڕوودەدات پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە ئاساییشی ئێمەو و پارێزراوی خەڵکەکەمانەوە هەیە هەڵوێستی ئێمەش لەو بارەیەوە ڕوونە.
هاکان فیدان لەبارەی کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان و سوریا ئاماژەی بەوەدا، تا ئێستا هێزەکانی سوریای دیموکرات- هەسەدە هیچ هەنگاوێکیان نەناوە و دەستبەرداری هیچ شتێک نەبوون کە پەیوەندی با ئاساییشی تورکیاوە هەبێت، ئەنقەرەش بە تەواوەتی پاڵپشتی ئەحمەد شەرع دەکات لە ڕێککەوتنی 10ی ئازاری نێوان حکومەتی سوریا و هەسەدە.
قەندیل پرێس