به‌په‌له

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا: کۆبانێ سیمبولی ئازایەتیی کوردە

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا دژایەتی خۆی لەبارەی هەڕەشەکانی تورکیا بۆ هێرشکردنەسەر کۆبانێ رادەگەیەنێت و دەڵێت، کۆبانێ سیمبولی ئازایەتیی کوردە و نابێ خوێنڕشتنی زیاتر لەوێ هەبێت.

ئەنالینا بێربۆک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە ئێکس بڵاویکردەوە،” کۆبانێ سیمبولی شەڕی ئازایانەی کوردەکانە لە دژی داعش. لەدوای 14 ساڵ لە جەنگ، نابێت چیدیکە خوێنڕشتن بەرۆکی خەڵکەکەی بگرێت.”

ئەوەشیخستەڕوو، تورکیا بەرپرسیارێتیی ئەوەی هەیە پارێزگاری لە یەکپارچەیی سوریا و هیوای بەرقەراربوونی ئاشتی بکات.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ماوەی چەند رۆژێکە هێزەکانی سوپای تورکیا گروپە چەکدارییە توندڕەوەکانی سوریا هەڕەشەی هێرشکردنەسەر کۆبانێ دەکەن، هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)ش باس لەوەدەکەن، ئامادەن بۆ بەرگریکردن لە شارەکە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

ئاژانسێكی ئەمریكی پيلانێكی نهێنی ئەردۆغان و ئەحمەد شەرع بەرامبەر كورد ئاشكرادەكات

ئاژانسێكی بلومبێرگی ئەمریكی ئاشكرایكرد، ئەردۆغان چەكى قورس دەداتە ئەحمەد شەرع، لەبەرامبەردا داوای لێكردوە، شەرع سنورێك …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *