وه‌فدی ئیمراڵیی ده‌م پارتی له‌دوای كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا رایده‌گه‌یه‌نێت، هاوڕابوین له‌سه‌ر هه‌نگاوه‌كانی خێراتركردنی پڕۆسه‌ی ئاشتی.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، وه‌فدی ئیمراڵیی ده‌م پارتی ئه‌ردۆغان كۆبونه‌وه. وه‌فده‌كه كه له په‌روین بوڵدان و مه‌دحه‌ت سانجار پێكهاتبون، له‌دوای كۆبونه‌وه‌كه راگه‌یه‌ندراوێكیان بڵاوكرده‌وه.
وه‌فدی ئیمراڵی ده‌م پارتی له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كۆبونه‌وه‌كه نزیكه‌ی سه‌عاتێكی خایاندوه، وتویه‌تی، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا هه‌ڵسه‌نگاندنێكی گشتگیرمان بۆ دۆخی ئێستای پڕۆسه‌ی ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراسی و هه‌نگاوه پێویسته‌كانی دواتر كرد.
وه‌فدی ئیمراڵی وتوشیه‌تی”خۆشحاڵین رایبگه‌یه‌نن له‌باره‌ی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كه گه‌ره‌نتی خێراتركردن و كاراتركردنی پڕۆسه‌كه ده‌كه‌ن، لێكتێگه‌یشتنمان هه‌بو و هاوڕابوین.”
قەندیل پرێس