وتووێژی تایبەتی “قەندیلپرێس” لەگەڵ “دوکتور ڕەشید کرمانج” سەبارەت بە کۆنفرانسی بزووتنەوەی ژینا – ژن، ژیان، ئازادی کە لە ڕێککەوتی ۲٨ی سێپتەمبر لە وڵاتی ئاڵمان بە بەشداری حەوت حیزب و هەروەها چەندین کەسایەتی سەربەخۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوەچوو.
د. ڕەشید کرمانج لە دایکبووی ساڵی 1971 لە گوندی یاسیکەندی شاری بۆکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانە. دوکتورای Ph.D. فیلۆلۆژی (وشەناسی، فقە اللغة) زمانی فارسی لە زانکۆی میللی تاجیکستان گرتووە، هەروەها مامۆستای قوتابخانە و زانکۆ لە ڕۆژهەڵات و هەرێمی کوردستان، زانکۆکانی سەڵاحەدین و سۆران بووە. چالاکی سیاسی و مافی مرۆڤە (مافی زمانی دایک و کەمینەکان).
پرسیارەکان:
۱- ڕۆژی ۲٨ی سێپتەمبر لە وڵاتی ئاڵمان کۆنفرانسی بزووتنەوەی ژینا – ژن، ژیان، ئازادی بە بەشداری حەوت حیزب و هەروەها چەندین کەسایەتی سەربەخۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوەچوو. بەڕێزتان یەکێک لە کەسایەتییە سەربەخۆکانی بەشدار لە کۆنفرانس بوون، دەستکەوتی ئەم کۆنفرانسە چی بوو؟ ئایا حیزبەکانی ڕۆژهەڵات لە دامەزراندنی پلاتفۆرمێک بۆ هاوکاری نزیک بوونەوە؟
۲- بەشێک لە چاودێران پێیان وایە هەبوونی سێ ئاڵا یان خوێندنەوەی دوو سروود و هتد نیشانەی پەرتەوازەیی حیزبەکانە لە یەکتر بەڵام بەشێکتر لە چاودێران ئەم بابەتە بە دیموکراتیک بوونی کۆنفرانسەکەو هەروەها قەبووڵکردنی یەکتر لە لایەن حیزبەکانەوە پێناسە دەکەن، ڕای بەڕێزتان لەم بارەوە چییە؟
۳- ئەم کۆنفرانسە لە کاتێدا بەڕێوەچوو کە ڕۆژهەڵاتی ناوین گۆڕانی بەرچاوی بە خۆیەوە بینیوە، هەروەها بە باوڕی زۆرێک لە چاودێران، هەرسات ئەگەری دەستپێکردنەوەی شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران و ئەگەری گۆڕانکاری لە ناوخۆی ئێران لە ئارادایە، پەیامی ئەم کۆنفرانسە بۆ ئەو لایەنانەی ئۆپۆزسیۆن بە تایبەت ئۆپۆزسیۆنی ناوەندگەرا کە ئامادە نین مافەکانی نەتەوەی کورد بە فەرمی قەبووڵ بکەن چییە؟
قەندیل پرێس