عوبەید سورخابی، ئەندامی ناوەندی ڕامیاریی پارتی یەکسانیی کوردستان، لەدایکبووی ساڵی 1979 لە شاری پیرانشارە. کارناسی جوگڕافیا و کارناسی باڵای کەونارناسیە. لێکۆلەری بواری مێژوو و جوگڕافیای کوردستانە و نووسەر و وەرگێڕی سێ کتێب و چەندین وتاری زانستی لەبواری مێژوو و کەونارناسیی کوردستان و ئێستا دانیشتووی شاری مونستەری ئاڵمانە و خوێندکاری قۆناغی دوکتۆرای کەونارناسیی کوردستانە.
پرسیاری ژمارە (١):
ڕۆژی ۲٨ی سێپتەمبر لە وڵاتی ئاڵمان کۆنفرانسی بزووتنەوەی ژینا – ژن، ژیان، ئازادی بە بەشداری حەوت حیزب و هەروەها چەندین کەسایەتی سەربەخۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوەچوو. بەڕێزتان یەکێک لە کەسایەتییە سەربەخۆکانی بەشدار لە کۆنفرانس بوون، دەستکەوتی ئەم کۆنفرانسە چی بوو؟ ئایا حیزبەکانی ڕۆژهەڵات لە دامەزراندنی پلاتفۆرمێک بۆ هاوکاری نزیک بوونەوە؟
پرسیاری ژمارە (٢):
بەشێک لە چاودێران پێیان وایە هەبوونی سێ ئاڵا یان خوێندنەوەی دوو سروود و هتد نیشانەی پەرتەوازەیی حیزبەکانە لە یەکتر بەڵام بەشێکتر لە چاودێران ئەم بابەتە بە دیموکراتیک بوونی کۆنفرانسەکەو هەروەها قەبووڵکردنی یەکتر لە لایەن حیزبەکانەوە پێناسە دەکەن، ڕای بەڕێزتان لەم بارەوە چییە؟
پرسیاری ژمارە (٣):
ئەم کۆنفرانسە لە کاتێدا بەڕێوەچوو کە ڕۆژهەڵاتی ناوین گۆڕانی بەرچاوی بە خۆیەوە بینیوە، هەروەها بە باوڕی زۆرێک لە چاودێران، هەرسات ئەگەری دەستپێکردنەوەی شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران و ئەگەری گۆڕانکاری لە ناوخۆی ئێران لە ئارادایە، پەیامی ئەم کۆنفرانسە بۆ ئەو لایەنانەی ئۆپۆزسیۆن بە تایبەت ئۆپۆزسیۆنی ناوەندگەرا کە ئامادە نین مافەکانی نەتەوەی کورد بە فەرمی قەبووڵ بکەن چییە؟
قەندیل پرێس