هەموو جیهان هێندەی کوردستان هێزی ڕێکخراوەیی دژە-ناسیونالیزمی تێدا نییە!

✍️ د. محەممەد حوسەین زادە

ناسیونالیزمی قیزەون!
ناسیونالیزمی ڕەش!
ناسیونالیزمی نەفرەتی!
ناسیونالیزمی بەرچاوتەنگ!
ناسیونالیزمی ڕزیو!
ناسیونالیزمی وێرانکەر!
ناسیونالیزمی دووبەرەکیخۆلقێنەر!
ناسیونالیزمی فەوتێنەر!
ناسیونالیزمی لەباو کەوتوو!
ناسیونالیزمی دژە مرۆڤ!
ناسیونالیستە بەدخوو و بەفەڕەکان!
ناسیونالیستە تووڕەوتۆسەنەکان!

لە ئەدەبیات و شانۆی سیاسی هیچ وڵاتێکدا بە یەکێتی سۆڤیەتی کۆمۆنستیشەوە هێندە چەمک و دەستەواژەی دژە ناسیونالیزم دانەهێنراون و بەکارنەهاتوون! ڕوون و دیارترین دەرکەوتەی ناسیونالیزم، دەوڵەتخوازییە. دەوڵەتخوازی واتە خوازیاری کۆتایی ژێردەستەبوون و یەکسانی دەنگ و ڕەنگ لەگەڵ باقی مرۆڤەکانی جیهان لانیکەم لە ڕووی یاساییەوە.
لە مێژوودا و لە ژێر ئەو تاقە ئاسمانە و دور و نزیک و دەوروپشتی ئەم گەردوونەدا ناسیونالیزم بەهێزترین و کاریگەرترین چەکی نەتەوە بێ دەوڵەتەکان بووە.

لە گۆشەنیگای سیاسییەوە ڕەنگە هیچ نەتەوەیەک جگە لە کورد نەیوتبێ مادام دوژمنەکەمان چەکی ناسیونالیزمی بەرامبەر “ئێمە” بەکار هێناوە، پیویستە دژایەتی ناسیونالیزم بکەین و لە خۆشمانەوە دەست پێ بکەین. بە پێچەوانەوە، هەوڵیان داوە لە ڕێگەی پەرەپێدان بە ناسیونالیزمەوە خۆیان پڕچەکتر و بەهێزتر بکەن.

لە سەردەمێکدا کە ناسیونالیزم هێشتاکانێ بەڕەواجترین و بەقەوەتترین ئایدۆلۆژیای سەر گۆی زەوییە، ڕشانەوە بە ناسیونالیزمدا خۆی هۆکاری باشە بۆ بەردەوامی ژێردەستەیی. هەر نەتەوەیەکیش دژایەتی ناسیونالیزمی لە خۆیەوە دەست پێکرد، بێگومان پێویستی بە هیچ دوژمن و دژبەرێکی دەرەکی نییە؛ پێشوەختە، دۆڕاوە و خۆی خۆی داڕماندووە! زیادەوێژی
نییە ئەگەر بوترێت هەموو جیهان هێندەی کوردستان هێزی ڕێکخراوەیی دژە-ناسیونالیزمی تێدا نییە! ئەمە بەشێکی ئاساییە و ئەرکی دیاریکراوی مووچەخۆرانی داگیرکەرانە؛ نائاسایی و سەیروسەمەرە ئەوەیە بەشێ لەو هێزە سیاسیانە دژبەری بەرجەستەی ناسیونالیزمن کە بانگەشەی خەباتی ڕزگاریخوازانە دەکەن!

دووبارە هەوڵبدەرەوە

چالاکی میلیتانی یانخود تەسلیمبوون!

✍ شەماڵ بەشیری ئاگر لە ئەدەبیات و ترادیسیۆنی چالاکی و خەباتی سیاسیی-لەشکەریی پەکەکەدا، مێژوویەکی دورودرێژ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *