هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (هەسەدە) ڕایگەیاند کە چەکدارانی دەسەڵاتی کاتی شام بە درۆن هێڕشی بارەگایەکی شەڕڤانانیان کردوە لە گوندەکانی دێرەزۆر و لە ئەنجامدا شەڕڤانێک شەهید بووەو ٩ شەڕڤانیش برینداربون.
هەروەها هەسەدە ڕایگەیاند کە شەڕڤانان وەڵامی توندی هێڕشکارانیانداوەتەوە و ئەو شوێنەی کە درۆنەکەی لێهاتوە بۆتە ئامانجیان و هێڕشکارانیان لەناو بردووە.
قەندیل پرێس