هاوپەیمانان و هەسەدە مانۆڕی سەربازی هاوبەشیان ئەنجامدا

لەبنکەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە قەسرەکی باکوری شاری حەسەکە  مانۆڕی سەربازی هاوبەشی نێوان هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و هێزەکانی سوریای دیموکرات هەسەدە بەڕێوەچوو.

بەگوێرەی سەرچاوە ڕۆژنامەوانییەکان، لە شارۆچکەی تەل تەمر و لادێکانی فڕینی چڕ و پڕی هێلیکۆپتەری سەربازی هەبووە، دوابەدوای ئەوە فڕۆکە جەنگییەکان بەسەر ناوچەکەدا سوڕاونەتەوە، لە شەوی ڕابردوەوە  تا سەرلەبەیانی ئەمڕۆش بەردەوام بوو.

هەروەها دەنگی تەقینەوه له چوارچێوەی مانۆڕی هاوبەشی هێزەکانی هەسەدە و ئەمریکا بیستراوە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

پشتیوانیی ٩٣ مامۆستای زانکۆی کوردستان لە مامۆستایان

٩٣ کەس لە مامۆستایانی زانکۆی کوردستان ڕۆژی یەکشەممە ٩ی خەرمانان بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەکی هاوبەش، لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *