تولای حاتەم ئۆغوللاری هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی: ئەوەی کە لە قۆناغی نوێی یاسادانان کە لە یەکی تشرینی یەکەمەوە دەست پێدەکات، هیچ ڕەشنووسێک لەسەر ئەم پرسانە نییە، ئەمەش نیشانەی سیاسەتی کات بەفیڕۆدانە
یەکێک لە بەپەلەترین پرسەکان بۆ کاری کۆمیسیۆن ‘مافی هیوا’یە. هەروەها ژیانی ئازاد و هەلومەرجی کارکردن بۆ بەڕێز ئۆجالان دابین بکرێت. بەڕێز ئۆجالان دەیەوێت ڕۆڵێکی چالاکانە بگێڕێت لە سەرکەوتنی ئەم پرۆسەیەدا.
پرسی کورد پرسێکی جدییە و بۆ چارەسەری پێویستی بە سیاسەتێکی پیشەیی هەیە ،بۆ ئەوەش پێویستمان بە زمانی ئاشتی و دیموکراسی هەیە. دەبێت لە سووریا و هەرێمەکە مەرجی سەرەکی تورکیا ئاشتی بێت و ئەمەش ببێتە ستراتیژ.
بانگەوازەکەی بەڕێز ئۆجالان ئامانجی ڕزگاری گەلی کورد، عەرەب، تورک، ئەرمەنی و کۆمەڵگە ئێزدی، عەلەوی، سوننەیە. هەروەها سەرەڕای ئەو هەنگاوە کۆنکرێتیانەی ئۆجالان و پارتی کرێکاران تا ئێستا دەسەڵاتداری و دەوڵەت هەنگاوی کۆنکرێتییان نەناوە. گرنگترین هەنگاو دامەزراندنی کۆمیسیۆنە، بەڵام لەسەر بابەتە سەرەکییەکان ناوەستێت.