به‌په‌له

له‌ئامەد بەزەبری هێز گردبونەوەیەکی داواکاریی ئازادکردنی ئۆجەلان بڵاوەپێدەکرێت

لەئامەد، پۆلیس ڕێپێوانێک کە لەلایەن لایەنگرانی پارتی یەکسانی‌و دیموکراسیی گەلان (DEM)وە ڕێکخرابوو بۆ داواکردنی ئازادکردنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌كه‌كه‌) بەزەبری هێز بڵاوەپێکرد.

ڕێپێوانەکە لەپردی عەلی پینار لەیەنی شەهیر دەستیپێکرد، بەبەشداریی پەرلەمانتارانی پارتەکەو ژمارەیەکی زۆر لەخۆپیشاندەران، کە ئامانج لێی هەڵواسینی پۆستەری ئازادکردنی ئۆجەلان بوو لەسەر بورجی “بن‌و سن” لەناوچەی سور.

دوای بڕینی نزیکەی دوو کیلۆمەتر، پۆلیس ڕێپێوانەکەیان لەشوێنی “دەروازەی ورمێ  ڕاگرت‌و ڕێگەیان داخست، داوایانکرد ڕێپێوانەکە کۆتایی پێبهێنرێت، بەڵام بەشداربوان پێداگرییان لەسەر بەردەوامیی ڕێپێوانەکە کرد، کە سەرەنجام گرژیی لێکەوتەوە”.

لەوکاتەدا پۆلیس گازی فرمێسکڕێژی بەکارهێناو پەرلەمانتار عەدالەت کایاو چەند کەسێکی دیکەش برینداربون.

لەکۆتاییدا، بەیاننامەیەک بەزمانی بەکوردی خوێندرایەوەو بەشداربوان بڵاویان لێکرد.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

سیپان حه‌مۆ: ده‌بێت له‌ پڕۆسه‌ی تێكه‌ڵبون به‌ سوپای سوریادا، ناسنامه‌ی هه‌سه‌ده‌ پارێزراو بێت

سیپان حەمۆ، ئەندامی فەرماندەیی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات و ئەندامی لیژنەی سەربازیی دانوستان لەگەڵ حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *