به‌په‌له

قەندیل پرێس هۆکاری هەناردەی نەوتی عێراق لە رێگای سوریاوە ئاشکەرا دەکات

قەندیل پرێس

دوای داخستنی گەرۆی هۆرمز، عێراق نەوتەکەی لە رێگای سوریاوە هەناردە دەکات. قەندیل پرێس هۆکاری رێگەپێنەدانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هەناردەکردنی نەوتی عێراق لە بەندەری جەیهان ئاشکەرا دەکات.

میدیای فەرمی سووریا بڵاویانکردووە؛ ئەمرۆ 1ـی نیسانی 2026 یەکەم کاروانی نەوتی عێراق لە رێگەی دەروازەی سنووری تەنەفەوە بەرەو بەندەری بانیاس بەڕێکەوتووە، بە مەبەستی هەناردەکردنی بۆ بازاڕە جیهانییەکان.

دوای داخستنی گەرۆی هۆرمز لەلایەن ئێرانەوە بەهۆی جەنگ، کە لە 100% نەوتی عێراق لەو رێگایە هەناردەی بازارەکانی جیهان دەکرا، کێشەی گەورە لەبەردەم هەناردەکردنی نەوتی عێراق دروستبوو و بۆ چارەسەری لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان گفتۆگۆیان کرد بۆ کردنەوەی بەندەری جەیهان بەرەو تورکیا لە رێگای هەرێمی کوردستان.

بەپێی زانیاریەکانی قەندیل پرێس لە سەرچاوە باڵاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق؛ سەرباری فشاری ئەمریکا حکومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندی بە حکومەتی عێراق نەداوە نەوتەکەی هەناردە بکات بەهۆی ئەوەی حکومەتی عێراق سکاڵای لەسەر فرۆشتنی نەوتی هەرێم هەبووە و لە دادگای پاریس سکاڵاکەی بردووتەوە و لەبەرامبەر ئەم سزایەدا ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای قەرەبوو و رێگەدان بە فرۆشتنی نەوتی خۆی دەکات، بۆیە حکومەتی عێراق ناچاربووە لەگەڵ حکومەتی سوریا رێککەوێت لە رێگای بەندەری بانیاس لە تەنەف – سوریا نەوت بۆ بازارەکانی جیهان هەناردە بکات.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

هێرشی ڕێژیمی ئێران بۆ سەر پاڵاوگەی “مینا ئەحمەدی” لە کوەیت

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی فەرمیی کوەیت (کۆنا)، كۆمپانیای نەوتی کوەیت (KPC) ڕایگەیاندووە کە پاڵاوگەی “مینا ئەحمەدی” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *