قەندیل پرێس ناوی ئەو دەستەیە بڵاودەکات کە لە جیاتی شاسوار عەبدولواحید نەوەی نوێ بەڕێوەدەبەن

قەندیل پرێس – سلێمانی

دوای دەسگیرکردن و سزادانی شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جۆڵانەوەی نەوەی نوێ، ئەنجۆمەنێکی باڵای جۆڵانەوەکە دەسەڵاتەکانی ناوبرا وەردەگرن بۆ بەڕێوەبردنی سیاسەتی نەوەی نوێ.

ئومێد محەمەد، پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئێراق بۆ قەندیل پرێس پشت راستی کردەوە کە؛ شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جۆڵانەوەی نەوەی نوێ پێش دەستگیرکردنی دەسەڵاتەکانی بۆ ئەنجومەنێکی باڵای جۆڵانەوەکە رادەستکردووە.

ئاماژەوەی بەوەش کرد؛ شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ پێش دەستگیرکردن و حوکمدانی لە دادگای سلێمانی، حەوت کەسی وەک دەستەیەک دەستنیشان کردووە بۆ بەرێوەبردن و سەرکردایەتیکردنی جوڵانەوەکەو کاروبارەکانی هەڵبژاردن لە غیابی خۆیدا دەستنیشان کردووە، هەر لەگەڵ دەستگیرکردنیشیدا دەستەکە دەستبەکاربووەو لەماوەی رابردوو و لە داهاتووشدا تا ئازادکردنی سەرۆکەکەیان دەستەکە جوڵانەوەکە بەڕێوە دەبەن.

دەستەکە پێکدێت لە هەریەکە لە هەردوو سەرۆکی فراکسیۆنەکانی نەوەی نوێ لە عێراق و کوردستان (سروە عەبدولواحید و کوردەوان جەمال) هەروەها هەریەکە لە (رێبوار ئەورەحمان، کاوە عەبدولقادر، ئومێد محەمەد، سیپان ئامێدی، فاروق غەفور).

بەوتەی سەرچاوەكە، شاسوار عەبدولواحید پێش دەستگیرکردنی تەواوی دەسەڵاتەکانی خۆی وەک سەرۆکی جوڵانەوەکە بەخشیوە بەو دەستەیە، تا لە غیابی خۆیدا بتوانن بڕیار بدەن و کاروبارەکان بەو شێوەیە بەرێوە ببەن کە خۆی نەخشەی بۆ داناوە.

جوڵانەوەی نەوەی نوێ خاوەنی 15 کورسی پەرلەمانی کوردستان و 9 کورسی پەرلەمانی عێراقەو لەئێستاشدا لە ئامادەکاریدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.

شەوی 12ـی ئابی 2025  شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، لە ماڵەکەی خۆی لە گوندی ئەڵمانی لەلایەن پۆلیسی سلێمانیەوە دەستگیرکرا، و پۆلیسی سلێمانی لە ڕوونکردنەوەیەکدا رایگەیاند کە دەستگیرکردنی ناوبراو بەهۆی سکاڵای کۆنی شادی نەوزاد ئەندامی پێشوی پەرلەمانی بووە کە دەگەرێتەوە بۆ ساڵی 2019 و پەیوەندی بە ناوزراندن و هەرەشەکردنەوە هەیە، دواتر بە پێنج مانگ زیندانیکردن سزادرا.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

پشتیوانیی ٩٣ مامۆستای زانکۆی کوردستان لە مامۆستایان

٩٣ کەس لە مامۆستایانی زانکۆی کوردستان ڕۆژی یەکشەممە ٩ی خەرمانان بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەکی هاوبەش، لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *