ئەندامێكى کۆنسەی بەڕێوەبەری كۆما جڤاكێن كوردستان (کە,جە,کە) هۆشداریى به‌حكومه‌تى توركیا‌و ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ده‌دات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “مەگەر ئەو هەموو خوێنە ڕژا، بۆ بەدەستهێنانی چەند كورسیه‌كى په‌رله‌مان بوە؟ بێگومان نا”، ده‌شڵێت:”دۆستایه‌تیمان قبوڵ نه‌كه‌ن، كورد هه‌نگاوى دیكه‌ى هه‌یه”.
زوبێر ئایدار ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کە,جە,کە له‌دیدارێكى ستێرك تیڤى-دا په‌یامى ڕون‌و ڕاشكاوانه‌ى قه‌ندیلى به‌حكومه‌تى توركیا‌و خودى ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكى توركیا گه‌یاند.
زوبێر ئایدار له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا وتى، “با هه‌موکەس بزانێت، وەک ڕێبەر ئا,پۆ دەڵێت، کورد بێ ئەڵته‌رناتیڤ نییە له‌هیچ بارودۆخێكدا”.
ده‌شڵێت، “کاتێک ئێمە دەڵێین ئەنتیگراسۆن، واته دەبێت ببینە هاوبەشی دەوڵەت، مادام دەستی دۆستایه‌تیمان قبوڵناکەن، کورد بەرەو دامەزراندنی دەوڵەتی خۆی هەنگاو دەنێت”.
وه‌كو ئه‌ندامه‌كه‌ى كۆنسه‌ى كه,جه,كه وتى، “مەگەر ئەو هەموو خه‌بات‌و شۆڕش‌و خوێنەى ڕشتمان، بۆ بەدەستهێنانی چەند كورسیه‌كى پەرله‌مان بوە؟ بێگومان نه‌خێر”.
قەندیل پرێس