قاسم ئەعرەجی، راوێژکارى ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودس لە بەغداد کۆبوونەوە و گفتوگۆیان لەبارەى رێککەوتنی ئەمنیی تاران و بەغداد و دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا کرد.
قاسم ئەعرەجی، راوێژکارى ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە تۆڕی ئێکس نووسیویەتی، “لەگەڵ ئیسماعیل قائانی، گفتوگۆیان لەبارەى پەیوەندییەکانی عێراق و ئێران و هەوڵە هاوبەشەکانیان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی سنوورەکان و قۆناغەکانی جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی ئەمنیی نێوان هەردوو وڵاتەکە کردووە.
ئەعرەجی باسیلەوەشکردووە، لە کۆبوونەوەکەیاندا، جەختیان لەسەر گرنگی سەرکەوتنی دانوستانەکانی نێوان واشنتن و تاران و پابەندبوونی هەموولایەک بە گفتوگۆ و ئارامی کردووە، لەپێناو گەیشتن بە سەقامگیریی هەمیشەیی لە ناوچەکە کردووەتەوە.
عێراق و ئێران لە مانگی ئازاری 2023، رێککەوتنێکی ئەمنییان واژۆکرد، کە گرنگترین خاڵەکانی کۆنتڕۆڵکردنی سنوورەکان، رادەستکردنەوەی داواکراوان و چەکداماڵینی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بوو.
قەندیل پرێس