به‌په‌له

فۆزا یوسف: وڵاتانی نێوەندگیر و حکومەتی سووریا دەیانەوێت سازش بکەین

پاش کۆبوونەوەی مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات و تۆماس باراک، نێردەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ سووریا، هاوسەرۆکی شاندی دانوستانکار لەگەڵ دەسەڵاتی سووریا راگەیاندووە، “وڵاتانی نێوەندگیر و حکومەتی سووریا دەیانەوێت سازش بکەین”، بەڵام رێگەنادەن بە سەپاندنی یەک زمان و یەک ئاڵا و کولتوور بەسەر پێکهاتەکانی ناوچەکە.

فۆزا یوسف، هاوسەرۆکی شاندی دانوستانکار لەگەڵ دەسەڵاتی سووریا لە دیمانەیەکدا ئاشکرایکردووە، ئامادەن بۆ بنیادنانی سووریای فرەیی لامەرکەزی، گە گرەنتیی مافی سەرجەم گەل و پێکهاتەکانی بکات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دیدگای دەسەڵاتی سووریا ئەوەیە دەیانەوێت بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر هەڵبوەشێتەوە و سروشتی سیاسی و خزمەتگوزاریی بەڕێوەبەرایەتییەکە نەهێڵێت، هەرچەندە ئەوان وایدادەنێن، “بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بەربەست نییە لەبەردەم جێبەجێکردنی رێککەوتنەکەدا، بەڵکو پایەیەکی بەهێزە بۆ پتەوکردن و یەکگرتوویی دەوڵەت”.

هاوسەرۆکی شاندی دانوستانکار لەگەڵ دەسەڵاتی سووریا راشیگەیاندووە، ئەوان بەشداردەبن لە سووریایەک، کە جێگەی سەرجەم زمان و کولتوور و پێکهاتەکان ببێتەوە، دەشڵێت؛ ئەگەر لە دەستووردا مافەکانمان بەدەستنەهێنین ئەوا بە هیچ مەرجێک رازیی نابن کە بەسەریاندا بسەپێندرێت.

فۆزا یوسف سەبارەت گرژییەکانی ئەمدواییەی سوەیدا ئەوەی خستووەتەڕوو، حکومەتی سووریا بەرپرسە لە تێکچوونی بارودۆخی شارەکە و باشووری وڵات و هۆکارەکەشی گەڕاندەوە بۆ “عەقڵییەتی دیمەشق سەنتەریی”.

رونیشیکردووەتەوە، حکومەتی سووریا پابەندی رێککەوتنەکانی پێشوو نەبووە و ئەوەش خاڵی ناکۆکیی نێوانیان بووە، چونکە لەو رێککەوتنەی لە 10ـى ئازاردا کرا، چەند بڕگە و ماددەیەک هەبوو نەکرایە رەشنووسی دەستوورەوە، هەربۆیە ئەوان گومانی جددیان هەیە لەسەر نیازی حکومەت لە مامەڵەکردن لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر و هێزە سەربازییەکان.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

پەکەکە: هەموو هێزەکانمان لە تورکیا دەکشێنینەوە

لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا پەکەکە رایگەیاند، هەموو هێزەکانی گەریلا لە تورکیاوە دەکشێننەوە و بەشێکیان بە تەواوی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *