شادومان مه‌لا حه‌سه‌ن، سه‌ركرده له به‌ره‌ی گه‌ل، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، رایگه‌یاند، له‌دوای دو مانگ له تاوانی لاله‌زار، تا ئێستا دادگا هیچ رۆڵێكی نییه له یه‌كلاكردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی لاهور شێخ جه‌نگی و هه‌ڤاڵه‌كانی. ده‌شڵێت، بێده‌نگی سه‌رۆكی له ئاست تاوانی لاله‌زار زۆر پرسیار‌و سه‌رنج هه‌ڵده‌گرێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی به‌ره‌ی گه‌ل له‌به‌رده‌م باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له هه‌ولێر گردبونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تییان ئه‌نجامدا و داوای ئازادكردنی لاهور شێخ جه‌نگی و هاوڕێكانیان كرد.
له گردبونه‌وه‌كه‌دا، شادومان مه‌لا حه‌سه‌ن، سه‌ركرده له به‌ره‌ی گه‌ل قسه‌ی بۆ رۆژنامه‌نوسان كرد‌و وتی”رۆژی 22ی ئاب له شاری سلێمانی له‌به‌رچاوی هه‌مو دنیا و حكومه‌تی فیدراڵی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێم به بڕیاری سه‌رۆكی یه‌كێتی هێزێكی گه‌وره‌ی 20 هه‌زار چه‌كداری به ته‌واوی چه‌ك و جبه‌خانه‌ی پێشكه‌وتو له تانك و تۆپ و باجه‌ری سه‌ربازی و درۆنی خۆكوژی، په‌لاماری ماڵی لاهور شێخ جه‌نگی و شوێنی نیشته‌جێبونی هه‌ڤاڵه‌كانیان دا.”
سه‌ركرده‌كه‌ی به‌ره‌ی گه‌ل ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا”به‌بێ حسابكردن بۆ ئارامی و ئاوه‌دانی شارێكی وه‌ك سلێمانی. له‌ماوه‌ی چوار كاتژمێردا به هه‌مو شێوه‌یه‌ك ئاگربارانی ماڵه‌كه‌ی و شوێن نیشته‌جێبونی هه‌ڤاڵه‌كانیان كرد. له ئه‌نجامدا چه‌ندین كه‌س شه‌هید و برینداربون و لاهور شێخ جه‌نگی و سه‌دان كه‌س له هه‌ڤاڵه‌كانی ده‌ستگیركران.”
جه‌ختیشی كرده‌وه “ئه‌م ده‌ستدرێژیكردنه به تۆمه‌ت و به‌ڵگه‌ی بێ بنه‌ما ئه‌نجام دران، دور له ئه‌ركی دادگا و پۆلیس و ئاسایش.”
وتیشی”لاهور شێخ جه‌نگی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌ندامی هه‌ڵبژێردراوی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكی قه‌واره‌ی به‌ره‌ی گه‌له.”
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه”ئه‌وه‌ی جێگه‌ی نیگه‌رانیمانه داموده‌زگا ره‌سمییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م تاوانه قێزه‌ونه كه‌مته‌رخه‌م و خه‌مسارد بون. له جیاتی سه‌رزه‌نشتكردنی تاوانكار و دروستكردنی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه بۆی، پێشوازی لێده‌كه‌ن و ده‌ستی ده‌گوشن.”
هه‌روه‌ها وتیشی”روی ده‌ممان له سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری له عێراق و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه كه فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانه به ئه‌نجومه‌نی ئاسایشیشه‌وه: ئایا جوڵاندنی ئه‌و هه‌مو هێزه به ره‌زامه‌ندی راسته‌وخۆی ئه‌و بوه، یاخود بێمنه‌تی و پابه‌ندنه‌بونی ئه‌م هێزانه‌یه به فه‌رمانده‌یی ئه‌و.”
شادومان مه‌لا حه‌سه‌ن جه‌ختیشی كرده‌وه “بێده‌نگی سه‌رۆكی هه‌رێم له ئاست ئه‌م تاوانه زۆر پرسیار و سه‌رنج هه‌ڵده‌گرێت، چونكه تا ئێستا به لیژنه‌یه‌ك یاخود به نوێنه‌رێكیشی خۆی له قه‌ره‌ی ئه‌م بابه‌ته نه‌داوه.”
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد”لێره‌وه لۆمه‌ی زۆرینه‌ی حزبه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌كه‌ین له به‌رامبه‌ر چاوپۆشی و كه‌مته‌رخه‌مییان له ئاست ئه‌م تاوانه گه‌وره‌یه‌دا.”
وتیشی”رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و چالاكوانان و رۆشنبیرانیش وه‌ك پێویست هه‌ڵوێٍستیان نه‌بو.”
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو”له دو مانگ نزیك ده‌بینه‌وه كه تاوانی 22ی ئاب ئه‌نجام دراوه، به‌ڵام تا ئێستا دادگا هیچ رۆڵێكی نییه له یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی لاهور شێخ جه‌نگی و هه‌ڤاڵه‌كانی.”
هه‌روه‌ها داواشی له وڵاتانی هاوپه‌یمان بۆ پشتیوانی له هێزه چه‌كداره‌كانی هه‌رێم كرد، ته‌واوی هاوكارییه لۆجستی و داراییه‌كانیان رابگرن بۆ هه‌مو ئه‌و یه‌كه چه‌كدارییانه‌ی كه به‌شداربون له تاوانی 22ی ئابی سه‌ر لاله‌زار.
وتیشی”حكومه‌تی هه‌رێم لێكۆڵینه‌وه له فه‌رمانده‌كانی ئه‌و یه‌كانه بكات كه له‌ژێر فه‌رمانده‌یی سه‌رۆكی حزبێك به‌شداری ئه‌م تاوانه‌یان كردوه.”
هه‌روه‌ك داواشی كرد، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ره‌شبگیری و گرتن و راوه‌دونانی ئه‌ندام و لایه‌نگرانی به‌ره‌ی گه‌ل بوه‌ستێنن.
ئاشكراشیكرد”ئێستا به سه‌دان كه‌س له زیندانه‌كانی كۆماندۆ و دژه‌تیرۆر و ئاسایشدان و به‌سه‌دان كه‌س ئاواره‌ی هه‌ولێر و كه‌ركوك و ده‌ره‌وه‌ی وڵات بون. ده‌ست به‌سه‌ر كه‌ناڵی زوم و كه‌لوپه‌له‌كانیدا گیراوه. ماڵی لاهور شێخ و ئۆتێل لاله‌زار به‌ته‌واوی وێران كراوه.”
وتیشی”له ده‌ره‌وه‌ی سلێمانیش چه‌ندین باخ و ماڵ ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه و تاڵان كراون، جگه له بردنی گوژمه‌یه‌كی گه‌وره‌ی پاره‌ی یانه‌ی نه‌ورۆز.”
ئه‌وه‌شی وت”داواكارین وڵاتانی هاوپه‌یمان و حكومه‌تی فیدراڵ و دادگای فیدراڵی و دامه‌زراوه دادوه‌رییه‌كانی هه‌رێم و هه‌مو ئازادیخوازانی عێراق و هه‌رێم و حزبه سیاسییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات فشار بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واوی هێزه چه‌كداره‌كان به‌كردار یه‌كبخرێن و له‌ده‌ست حزبه‌كان ده‌ربهێنرێن نه‌وه‌ك بۆ ته‌سفیه حسابی سیاسی و حزبی و دارایی به‌كاریان بهێنن.”
وتیشی”داوای ئازادی بۆ لاهور شێخ جه‌نگی و ته‌واوی هه‌ڤاڵه‌كانمان ده‌كه‌ین.”
قەندیل پرێس