سەرۆکی جەهەپە: ئاکپارتی کاتێک بەرژەوەندیی هەبوو داوای پشتیوانی لە کورد دەکات، کاتێک بەرژەوەندیی نەمێنێت پشتیان تێدەکات

سەرۆکی پارتی گەلی کۆماریی- جەهەپە دەڵێت، کورد تەنیا لە دەم پارتی پێک نایەت و دەم پارتیش تەنیا لە کورد پێک نایەت. جەهەپە ناچار نییە بۆ دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ کورد پەنا بۆ رێککەوتنی نهێنی ببات.

ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی جەهەپە شەوی پێنجشەممە، 30 ـی تشرینی یەکەمی 2025، لە  گردبوونەوەیەکی جەماوەریی پارتەکەی بۆ داواکردنی ئازادکردنی ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی گەورەشارەوانیی ئیستەنبووڵ، لە ناوچەی ئەسەنیورت گوتارێکی پێشکێش کرد.

ئۆزەل گوتی: “من ئەو عەقڵییەتە رەتدەکەمەوە کە لە ترسی ئەوەی ئەسەنیورت و شیشلی لەدەستبدات، کورد بە دەم پارتی و دەم پارتیش بە کورد دەزانێت. دەم پارتی، پارتێکی فەرمییە کە سیاسەتی خۆی، بەڕێوەبەرە بەڕێزەکانی و ئەندامانی خۆی هەیە. تاوەکو کۆتایی رێزی لێدەگرم. کورد تەنیا لە دەم پارتی پێکنایەت و دەم پارتیش تەنیا لە کورد پێکنایەت. جەهەپە ناچار نییە بۆ دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ کورددا پەنا بۆ رێککەوتنی نهێنی ببات.”

سەرۆکی جەهەپە باسی لە دەستگیرکردنی ئەحمەد ئۆزەر، سەرۆکی شارەوانیی ناوچەی ئەسەنیورت کرد، کە کوردە و سەر بە جەهەپەیە، گوتی: “پرۆفیسۆر ئەحمەد ئۆزەر، تەمەنی خۆی بۆ برایەتیی کورد و تورک تەرخان کردووە.”

بەشێک لە سەرۆکشارەوانییەکانی جەهەپە بە دەنگی دەنگدەرانی کورد لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان دەرچوون، کە لە فەرهەنگی سیاسیی تورکیا بە “رێککەوتنی شارەکان” ناوی دەرکردووە.

سەرۆکی جەهەپە دەڵێت: “با لەنێوان خۆماندا بێت، ئەحمەد ئۆزەریان وەکو تیرۆریست و بە تۆمەتی پشتگیریکردنی تیرۆر دەستگیر کرد. لەو رۆژانەدا هەندێک کەس رێککەوتنی شارەکانیان بە تاوان دادەنا. لێرەوە بەو بێئاگا و گێلانە دەڵێم، ئەمە تاوان نییە، بەڵکو دیموکراسی و سیاسەتی دیموکراتییە.”

سەرۆکی جەهەپە رایگەیاند، “جەهەپە، شیکاری بۆ دەنگدەران دەکات، دیداری پێویست دەکات، ناوە گونجاوەکان دەخاتە لیستی خۆیەوە و نوێنەرایەتییان مسۆگەر دەکات، ئەمەش وەکو شیری دایک بۆ کورد حەڵاڵە. بە تاواندانانی ئەمە رەگەزپەرستییە. بە تاوان زانینی ئەمە، جیاکارییە. بە تاوان زانینی ئەمە، نکۆڵیکردنە لە دامەزراندنی ئەم وڵاتە. ئەگەر لە چاناککالە کورد و تورک شانبەشانی یەکدی نووستوون، ئەوا لە ئەسەنیورتیش دەتوانن شانبەشانی یەکدی سیاسەت بکەن. کەس ناتوانێت رێگری لەمە بکات”.

ئۆزگوز ئوزەل رەخنەی لە سیاسەتی ئاکپارتی بەرامبەر کورد گرت و گوتی: “کاتێک بەرژەوەندیی هەبوو داوای پشتیوانی لە کورد دەکات، کاتێک بەرژەوەندیی نەمێنێت پشتیان تێدەکات، کاتێک لە بەرژەوەندی دا نەبێت هاوسەرۆکانی ئەو حیزبەی کورد دەنگی پێداوە بۆ ماوەی 9 ساڵ لە زینداندا دەیانهێڵێتەوە، کاتێک هۆکاری دیکە دێنە ئاراوە دەست بۆ کورد درێژ دەکات و پەیوەندییەکی بەرژەوەندیخوازانە دادەمەزرێنێت.”

گوتیشی: “من بە رێزەوە لە بەردەم برایەتییەکی دیموکراتیدا دەچەمێمەوە کە کورد وەکو هاووڵاتیی یەکسان دەبینێت و لەمەودواش بەو شێوەیە دەیانبینێت”.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

سودانی لەبارەی چەککردنی گروپە چەکدارەکانەوە ڕونکردنەوە دەدات

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، عێراق بەڵێنی داوە هەموو چەکێک بخاتە ژێر کۆنترۆڵی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *