سیپان حەمۆ، ئەندامی فەرماندەیی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات و ئەندامی لیژنەی سەربازیی دانوستان لەگەڵ حکومەتی دیمەشق جه‌خت ده‌كاته‌وه كه ده‌بێت له پڕۆسه‌ی تێكه‌ڵبونی هێزه‌كانیان به سوپای سوریا، ناسنامه‌ی هه‌سه‌ده پارێزراو بێت و رێز له خه‌باتی هه‌سه‌ده بگیرێت. ده‌شڵێت، هه‌نگاوه‌كانی داهاتوی دیمه‌شق له په‌یوه‌ست به مافی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی سوریاوه دیاری ده‌كات كه پڕۆسه‌ی تێكه‌ڵكردنی هێزه‌كانمان به سوپا، خێراتر ده‌بێت یاخود هه‌ر راده‌گیرێت.
سیپان حەمۆ، ئەندامی فەرماندەیی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات-هه‌سه‌ده، سه‌باره‌ت به دانوستانه‌كانیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی كاتیی دیمه‌شق قسه‌ی بۆ ناوه‌ندیی راگه‌یاندنی هه‌سه‌ده كردوه.
سیپان حه‌مۆ جه‌ختی كردۆته‌وه كه باوه‌ڕیان وایه هه‌سه‌ده ده‌بێت بنه‌ما بێت بۆ بونیادنانی سوپای نوێی سوریا و سوپایه‌كی نیشتمانیی سوری به‌بێ به‌شداری هه‌سه‌ده دروست ناكرێت و وتوشیه‌تی، بۆیه ئاماده‌یی خۆمان ده‌ربڕیوه بۆ چونه نێو سوپای نوێی سوریا و ئه‌وه‌ش ئامانجی ستراتیژیی ئێمه‌یه.
ئه‌و تۆمه‌تانه‌یشی ره‌تكردونه‌ته‌وه كه گوایه هه‌سه‌ده هۆكاری په‌ككه‌وتن یاخود سستی پڕۆسه‌ی تێكه‌ڵكردنی هێزه‌كانیان به سوپا‌و وتوشیه‌تی”ئه‌م بانگه‌شانه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك راست نین.”
سیپان حه‌مۆ ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، هه‌ندێك لایه‌ن ده‌یانه‌وێت هێزه‌كانمان له‌ناوبه‌رن یاخود ناسنامه سیاسی و ئیداری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه له هێزه‌كانمان بكه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش ئه‌و شته‌یه كه ئێمه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قبوڵی ناكه‌ین، چونكه هه‌وڵی له‌و شێوه‌یه‌ك ناكرێت به هه‌وڵی نیشتمانی وه‌سف بكرێن و ناشچنه خانه‌ی ئامانجی ره‌واوه.
وتوشیه‌تی، جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌و پڕۆسه‌ی تێكه‌ڵكردنی ئێمه داواین ده‌كه‌ین ده‌بێت ناسنامه‌ی هه‌سه‌ده بپارێزێت و رێز له خه‌باته‌كه‌ی بگرێت.
ئاشكراشیكردوه، دوایین كۆبونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگریی دیمه‌شق به به‌شداری ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی ئه‌مریكا، له كه‌شێكی ئه‌رێنیدا بوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش نه‌گه‌یشتوین به هیچ ئه‌نجامێكی كۆنكرێتی و ئه‌نجامی كۆبونه‌وه‌كه ته‌نیا به‌ڵێنی زاره‌كی و هیواداری لێكه‌وتۆته‌وه به‌بێ هیچ رێككه‌وتنێكی رون و نوسراو.
ئه‌وه‌شی وتوه، جه‌ختمان له پێویستی گۆڕینی ئه‌و كه‌شه ئه‌رێنییه بۆ هه‌نگاوی كرداری كرده‌وه.
فه‌رمانده‌كه‌ی هه‌سه‌ده ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه له كۆبونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆیان له‌باره‌ی میكانیزمه‌كانی تێكه‌ڵكردنی هێزه‌كانیان به سوپا كردوه، وتیشی، به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو هۆكار و پاڵنه‌ره‌كانی پێكهێنانی هه‌سه‌ده‌مان وه‌بیرهێنایه‌وه و به‌ڕاشكاوی ئه‌وه‌مان رون كرده‌وه كه هێشتا ئه‌و هۆكارانه ماون كه بونه مایه‌ی پێكهێنانی هه‌سه‌ده.
جه‌ختیشی كردۆته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی تێكه‌ڵكردنه‌كه سه‌ركه‌وتو بێت، ده‌بێت چاره‌سه‌ری ئه‌و هۆكارانه بكرێت كه په‌یوه‌ستن به‌و مه‌ترسیانه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ن له‌سه‌ر گه‌له‌كه‌مان له باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا.
وتوشیه‌تی، به‌بڕوای ئێمه هێشتا حكومه‌تی كاتیی دیمه‌شق، توانای دروستكردنی دڵنیایی و ئارامی لای پێكهاته جیاجیاكان نییه و هیچ هه‌نگاوێكی جددیشی نه‌نانه‌وه بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی ترس لای پێكهاته‌كان.
سیپان حه‌مۆ به ئاماژه‌دان به “كۆمه‌ڵكوژییه‌كان” له‌دژی عه‌له‌وی و دروزه‌كان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سه‌ربه دیمه‌شقه‌وه، وتویه‌تی، ئه‌م كرده‌وانه ئاڵه‌نگارییه‌كی جدییان له‌به‌رده‌م هه‌وڵه‌كانی تێكه‌ڵكردنی هه‌سه‌ده به سوپا دروست كرد‌و دوپاتی كرده‌وه كه پێویستییه‌كی به‌رچاو هه‌یه بۆ به‌رده‌وامبونی هێزه‌كانمان له‌پێناو پاراستنی گه‌له‌كه‌مان.
وتیشی، له‌كاتێكدا كه قسه له‌باره‌ی تێكه‌ڵكردنی هه‌سه‌ده ده‌كه‌ین، گه‌ڕه‌كی شێخ مه‌قسود له حه‌ڵه‌ب روبه‌ڕوی گه‌مارۆ و هێرش ده‌بێته‌وه‌و گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ربه حكومه‌تی دیمه‌شق له 10 قۆڵه‌وه هێرشیان كرده سه‌ر گه‌ڕه‌كه‌كه ئه‌وه‌ش وه‌ك هه‌وڵێك بۆ دوباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی له سوه‌یدا و كه‌ناراو، رویدا.
وتوشیه‌تی، ئه‌گه‌ر خۆڕاگری دانیشتوانی گه‌ڕه‌كه و به‌رگریی پشتبه‌ستویان به ئه‌زمونه‌كانی پێشویان نه‌بوایه، ده‌كرا كاره‌ساته‌كه گه‌وره‌تر بوایه.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه چه‌ندین جار ئه‌وه‌مان دوباره كردۆته‌وه كه پشتگوێخستنی پێكهاته‌كانی سوریا به‌تایبه‌ت گه‌له‌كه‌مان له باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا و به‌شداری پێنه‌كردنیان له كۆنگره‌كانی دیالۆگ و نوسینه‌وه‌ی ده‌ستور و دانانی یاساكان و پێكهێنانی حكومه‌ت، لای ئێمه كێشه‌یه‌كی راسته‌قینه‌یه.
جه‌ختیشی كردۆته‌وه كه بونمان له‌ناو سوپای سوریا مه‌رجی سه‌ره‌كییه بۆ تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌كانی ئێستا و به‌رگریكردن له سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان. وتوشیه‌تی، تێكه‌ڵكردنه‌كه ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای رێزگرتنی به‌رامبه‌ر و هاوبه‌شی بێت، نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای تێڕوانینی هه‌ندێك لایه‌ن له دیمه‌شق كه پلانه‌كانیان له‌سه‌ر بنه‌مای به‌ده‌ركردن و پاكتاوكردن بونیاد ده‌نێن.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، تا ئه‌و كاته‌ی حكومه‌تی دیمه‌شق هیچ رێكارێكی راسته‌قینه نه‌گرێته‌به‌ر بۆ دڵنیاییدان به پێكهاته‌كانی سوریا، ئه‌وا هه‌سه‌ده، وه‌ك هێزی به‌رگریكار له بونی گه‌له‌كه‌مان و ناسنامه‌كه‌ی له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر مه‌ترسییه‌كدا ده‌مێنێته‌وه.
وتوشیه‌تی، بۆ به‌رپرسانی دیمه‌شقمان رونكرده‌وه كه خێراكردنی پڕۆسه‌ی تێكه‌ڵكردن په‌یوه‌سته به هه‌ڵوێست و هه‌نگاوه‌كانی ئه‌وانه‌وه به‌رامبه‌ر به مافی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان و كردنه‌وه‌ی ده‌رگای شه‌راكه‌تی نیشتمانی. جه‌ختیشی كرده‌وه، هه‌نگاوه‌كانی داهاتوی دیمه‌شق، دیاری ده‌كات كه ئاخۆ پڕۆسه‌ی تێكه‌ڵكردنه‌كه خێراتر ده‌بێت یان سست یاخود هه‌ر راده‌گیرێت.
ئه‌وه‌شی وتوه، وه‌ك نمونه باسمان له دۆخی عه‌فرین كرد‌و به به‌رپرسانی دیمه‌شقمان وت، ئه‌گه‌ر به دادپه‌روه‌رانه به‌رامبه‌ر عه‌فرین ره‌فتارتان كرد‌و سته‌متان له‌سه‌ر ئه‌و شاره هه‌ڵگرت و دۆخه‌كه‌یتان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان ئاسایی كرده‌وه، ئه‌و كات ده‌كرێت به تێڕوانینێكی جیاواز سه‌یری حكومه‌تی كاتی بكرێت، ئه‌مه‌ش نه‌ك ته‌نیا له‌پێناو عه‌فرین به‌ڵكو له‌پێناو هه‌مو ناوچه‌كانی سوریا.
فه‌رمانده‌كه‌ی هه‌سه‌ده وتوشیه‌تی، ئێمه ئاماده‌ین ببینه ناوكی بنه‌ڕه‌تی بۆ سوپایه‌كی نوێی سوریا و ده‌سته‌به‌ركردنی راستكردنه‌وه‌ی رێڕه‌وی سیاسی و سه‌ربازیی له وڵات.
قەندیل پرێس