به‌په‌له

سوپای تورکیا بەردەوامە لە بنیاتنانی بارەگای سەربازی نوێ لە هەرێم

تیمی کوردستانی عێراقی CPT بڵاوی كردەوە، سوپای تورکیا بەردەوامە لە بنیاتنانی بارەگای سەربازی نوێ لەسەر چیای مەتینا، درووستکردنی ڕێگای سەربازی لە نێوان بنکە و بارەگاکانی لە ناوچەکانی زاپ و ئاڤاشین لە سنووری شارۆچكەی ئامێدی و وێرانکردنی دارستان و بڕینەوەی دارەکانی ناوچەی زاپ و گواستنەوەیان بۆ ناو تورکیا.

تیمی کوردستانی عێراقی CPT لەبارەی داگیركارییەكانی دەوڵەتی تورك لە باشووری كوردستان و تاڵانكردنی دارستانەكانی هەرێم ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، سوپای تورکیا بەردەوامە لە بنیاتنانی بارەگای سەربازی نوێ لەسەر چیای مەتینا، درووستکردنی ڕێگای سەربازی لە نێوان بنکە و بارەگاکانی لە ناوچەکانی زاپ و ئاڤاشین لە سنووری شارۆچكەی ئامێدی و وێرانکردنی دارستان و بڕینەوەی دارەکانی ناوچەی زاپ و گواستنەوەیان بۆ ناو تورکیا.

دەشڵێن، لە (١)ـی ئادار تاوەکو (٣٠)ـی حوزەیرانی ئەمساڵ، سوپای تورکیا، (١٣٩٠) هێرش و بۆردوومانی بۆسەر هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە.

باس لەوەشكراوە، تا ئێستا گوندنشینانی گوندەکانی (بەری گارێ) و دەڤەری نهێلێش، تا ئێستا ناتوانن بگەڕێنەوە سەر ڕەز و باخ و کێڵگە کشتوکاڵییەکانیان.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لە مانگی ئابی ئەمساڵدا کاتێک گوندنشینانی گوندی (گوهەرزێ) لە دەڤەری نهێلێ ویستیان بچنەوە سەر ڕەز و باخەکانیان، بۆ ماوەی زیاتر لە کاتژمێرێک لەلایەن سەربازانی تورکیاوە دەستبەسەرکران.

ئەوەش هاتووە، لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ڕابردووەوە تاوەکو ئێستا، سوپای تورکیا زیاتر لە (٥٠) خانووی هاووڵاتییانی مەدەنی لە گوندەکانی (بەری گارێ) بە تەواوەتی خاپور و وێران کردووە.

باس لەوەشكراوە، لە ئێستادا سوپای تورکیا نەک هەر ڕێگا لە نێوان بارەگا سەربازییەکانی لەناو خاکی هەرێمدا دروستدەکات، بەڵکو لە بارەگا سەربازییەکانەوە ڕێگا دەباتە ناو گوندە ئاوەدانەکان.

 

دووبارە هەوڵبدەرەوە

شادومان مه‌لا حه‌سه‌ن: بێده‌نگی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم له‌ ئاست روداوی لاله‌زار زۆر سه‌رنج هه‌ڵده‌گرێت

شادومان مه‌لا حه‌سه‌ن، سه‌ركرده‌ له‌ به‌ره‌ی گه‌ل، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، رایگه‌یاند، له‌دوای دو مانگ له‌ تاوانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *