فڕۆکە شەڕکەرەکانی سوپای ئیسرائیل، دوێشەو چەندین شوێنی سەربازی حکوومەتی ڕاگۆزەریی سووریا لەوانە: حومس، شارۆچکەی سەقوبین لە دیمەشق، پالمێرا، لازەقیەیان بۆردوومان کرد.
لەمبارەوە سەرچاوەیەکی ئەمنی ئیسرائیل بە ئەلعەرەبی ڕاگەیاند:
– دەتوانین پەنا بۆ کردەوەی سەربازی بەرفراوان لە سوریا ببەین ئەگەر پێویست بکات.
– ئەوەی حکومەتی سوریا بە دانوستان تێناگات، بە هێز تێدەگات.
– کۆگا و کەلوپەلەکان دروستکراوی تورکیان و بەم دواییە گواستراونەتەوە بۆ حومس.
– شوێنی ئامانجکراو لە حومس کۆگایەکی مووشەک و کەرەستەی بەرگری ئاسمانییە.