به‌په‌له

سزای سێدارەی دوو بەندکراوی سیاسیی دیکە لە بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج جێبەجێ کرا

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ، سزای سێدارەی دوو بەندکراوی سیاسی بە ناوەکانی ئەبولحەسەن مۆنتەزێر و وەحید بەنی‌عامەریان کە پێشتر بە تۆمەتی “بەغی” سزای سێدارەیان بەسەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج  جێبەجێ کرا. ئەم دوو بەندکراوە بە شێوەیەکی نهێنی و بێ ئەوەی مافی دوایین چاوپێکەوتنیان لەگەڵ بنەماڵەکانیان پێ بدرێت، لە سێدارە دراون.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، ئەبولحەسەن مۆنتەزێر تەمەن ٦٦ ساڵ و خەڵکی تاران، لەگەڵ وەحید بەنی‌عامەریان تەمەن ٣٤ ساڵ و خەڵکی شاری سونقوڕ و کولیایی، سەرلەبەیانیی شەممە ١٥ی خاکەلێوەی ٢٧٢٦ (٤ی ئەپریلی ٢٠٢٦)، لە بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج لە سێدارە دران. “میزان”، هەواڵدەریی فەرمیی دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران، هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم دوو بەندکراوەی پشتڕاست کردووەتەوە.

ئەم دوو بەندکراوە لە سەرماوەزی ١٤٠٣ (٢٠٢٤)، لەلایەن لقی ٢٦ی دادگای شۆڕشی تاران بە سەرۆکایەتی دادوەر “ئیمان ئەفشاری”، هاوڕێ لەگەڵ چوار بەندکراوی دیکە بە تۆمەتی «بەغی» لە ڕێگەی ئەندامێتی لە ڕێکخراوی موجاهیدینی خەلق، سزای سێدارەیان بەسەردا سەپابوو.

سەرەڕای ئەوەی پێشتر دیوانی باڵای وڵات سزای ئەم دۆسیەیەی بەهۆی کەموکوڕی لە لێکۆڵینەوەکاندا هەڵوەشاندبووەوە، بەڵام لە ڕێکەوتی ٢٥ی خەزەڵوەری ٢٧٢٥، لقی ٢٦ی دادگای شۆڕش لە دانیشتنێکی چەند خولەکی و “فۆرمالیتە”دا، دووبارە سزای سێدارەی بۆ هەر ٦ تۆمەتباری دۆسیەکە دەرکردەوە. جێگای ئاماژەیە کە ئەم بەندکراوانە لە سەردەمی لێپرسینەوەدا بۆ وەرگرتنی “دانپێدانانی زۆرەملێ”، خراونەتە ژێر توندترین ئەشکەنجەی جەستەیی و دەروونی وەک لێدان، شۆکی کارەبایی، قامچی و هەڕەشەی کوشتنی بنەماڵەکانیان.

بە پێی ئاماری هەنگاو، بە جێبەجێکردنی سزای ئەم دوو کەسە، ژمارەی لەسێدارەدراوانی ئەم دۆسیە هاوبەشە گەیشتە ٦ کەس. تۆمەتبارانی دیکەی ئەم دۆسیەیە پێشتر لە پڕۆسەیەکی دادوەریدا کە بە تەواوی “نادادپەروەرانە” و “دوور لە پێوەرە یاسایییەکان” بووە، لە سێدارە دراون.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

دوايين به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای هه‌واڵگریی رژێمی به‌عس له‌ هه‌ولێر مرد

تاهیر جەلیل حەبوش، كة دوایین سەرۆکی دەزگای هەواڵگری ڕژێمی بەعس و دەستى لە تاوان و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *