به‌په‌له

ساڵح موسلیم: یەکەمجارە کورد لە سووریا بە ناسنامەى خۆیەوە دەچێتە دەسەڵات

ساڵح موسلیم ئەندامى دەستەى سەرۆکایەتیى پەیەدە رایگەیاند، رێککەوتنەکەى نێوان هەسەدە و حکومەتى دیمەشق مێژووییە، چونکە کورد بەناسنامەى خۆیەوە دەبێتە هاوبەشى دەسەڵات لە سووریا.

گوتیشى، “بەگوێرەى رێککەوتنەکە پێویستە چەند لیژنەیەک بۆ تێکەڵاوبوونى هەسەدە لەگەڵ وەزارەتى بەرگرى و تێکەڵبوونى ئیدارەى خۆسەر و یەکە ئابوورییەکان لەگەڵ حکومەتى دیمەشق دروستبکرێن و لەماوەى ساڵێک رێکەوتنەکە جێبەجێبکرێت”.

“هاوپەیمانیى نێودەوڵەتى بڕیار لە چارەنووسى زیندانییەکانى داعش دەدات”

ساڵح موسلیم، ئەندامى دەستەى سەرۆکایەتیى پەیەدە راشیگەیاند، دۆسیەى زیندانییەکانى داعش تاوەکو ئێستا لاى هەسەدە و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتى دژى داعشە، جەختدەکاتەوە ئەم دۆسییەیە بووەتە بارگرانى لەسەر شانى هەسەدە، بەڵام هاوپەیمانییەکە بڕیار لە چارەنووسى زیندانییەکانى داعش دەدات.

دەشڵێت، ئەم بابەتە پەیوەستیشە بە حکومەتى دیمەشق، بەڵام تاوەکو ئێستا دۆسیەى داعش وەکخۆى ماوەتەوە و چالاکییەکانى ئەو گرووپە لە چەند ناوچەیەکى سووریا زیادیکردووە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

پەکەکە: هەموو هێزەکانمان لە تورکیا دەکشێنینەوە

لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا پەکەکە رایگەیاند، هەموو هێزەکانی گەریلا لە تورکیاوە دەکشێننەوە و بەشێکیان بە تەواوی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *