به‌په‌له

سامان محەممەدی خیارە، زیندانیی عەقیدەتیی کورد لە زیندانی قزڵحەساری کەرەج لە سێدارە درا

بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ١٢ی ڕەزبەری ١٤٠٤، ئاژانسی هەواڵی “میزان”ی سەر بە دەزگای قەزایی ڕژێمی ئێران، لەسێدارەدانی سامان محەممەدی خیارە، زیندانیی عەقیدەتیی کوردی خەڵکی سنەی ڕاگەیاند.

پێشتر سەرچاوەكانی هەواڵ ڕایانگەیاندبوو كە ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ١١ی ڕەزبەری ١٤٠٤، ناوابراو بۆ جێ بەجێ کردنی حوکمی ئێعدام، بۆ زیندانی تاکەکەسی لە زیندانی قزڵحەساری شاری کەرەج ڕاگوێزرا.

سامان محەممەدی خیارە ٩ی سەرماوەزی ١٣٩٢ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ ماوەی زیاتر لە چوار ساڵ لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە و بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین بۆ دەرهێنانی دانپێدانانی زۆرەملێ تووشی ئەشکەنجەی جەستەیی و دەروونی کرابوو.

دوای دەستبەسەركردنی، پەخشی کۆماری ئیسلامیی ئێران فیلمێکی دانپێدانانی زۆرەملێی ئەو و چەند زیندانییەکی دیکەی بڵاو کردەوە کە گوایە لە تیرۆری محەممەد شێخۆلئیسلام ئەندامی مەجلیسی خۆبرەگانی ئێران دەستی هەبووە.

پاشان لە لایەن لقی ١٥ی دادگای ئینقلابی تاران بە سەرۆکایەتیی دادوەر سەڵەواتی بە تۆمەتی “محارەبە لە ڕێگەی گرووپە ئایینییەکان” حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێندرا.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

شادومان مه‌لا حه‌سه‌ن: بێده‌نگی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم له‌ ئاست روداوی لاله‌زار زۆر سه‌رنج هه‌ڵده‌گرێت

شادومان مه‌لا حه‌سه‌ن، سه‌ركرده‌ له‌ به‌ره‌ی گه‌ل، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، رایگه‌یاند، له‌دوای دو مانگ له‌ تاوانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *