به‌په‌له

روانگەی سووری: نزیکەی 600 کەس لە شەڕ و پێکدانەکاندا کوژراون

میدیاى فەرمیى سووریا، بڵاویکردەوە، فڕۆکە جەنگییەکانى ئیسرائیل، لە نزیک شارى سوەیدا بە ئاڕاستەى باشوورى شارەکەیان بۆردومانکرد و روانگەی سووریش دەڵێت، نزیکەی 600 کەس لە شەڕ وپێکدانەکانی سوەیدادا کوژراون.

ئاژانسى ساناى سووریا، بڵاویکردەوە، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بۆردوومانى چەند شوێنێکیان لە نزیک شارى سوەیدا کردووە.

ئەوە لە کاتێکدایە، رۆژى پێنجشەممە، هێزەکانى حکومەتى سووریا، دواى چەند رۆژ لە رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ چەکدارانى درووزییەکان، بڕیاریاندا بکشێنەوە لە ناوچەکە.

بەگوێرەى ئامارێکی نوێی روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، دوای چەند رۆژێک لە پێکدادان لەنێوان سوپای سووریا و چەکدارە بەدەوییەکان لەلایەک و دروزەکان لەلایەکی دیکە، لانیکەم 594 کەس لە پارێزگای سوەیدا لە باشووری سوریا کوژراون، لەو ژمارەیەش 300یان درووزین، هاوکات 257 چەکدارى هێزەکانى حکومەتى سووریاش کوژراون لەگەڵ 18 ئەندامى هێزە بەدەوىیەکان.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

ئاژانسێكی ئەمریكی پيلانێكی نهێنی ئەردۆغان و ئەحمەد شەرع بەرامبەر كورد ئاشكرادەكات

ئاژانسێكی بلومبێرگی ئەمریكی ئاشكرایكرد، ئەردۆغان چەكى قورس دەداتە ئەحمەد شەرع، لەبەرامبەردا داوای لێكردوە، شەرع سنورێك …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *