دەستبەسەر كرانی زیلان کەمانگەر لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە لە کامیاران

زیلان کەمانگەر، هاوڵاتی کوردی خەڵکی شاری کامیاران لە رۆژهەڵاتی کوردستان، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٧ خەزەڵوەر (٢٩ی ئۆکتۆبەر)، لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، هێزە ئەمنییەکان هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە و بەبێ پێشکەشکردنی فەرمانی دادوەر ئەویان دەستبەسەر کردووە.

هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمی ئێران هەروەها دەستیان بە سەر مۆبایلەکانی ئەندامانی خێزانەکەدا گرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانن.

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان، زیلان کەمانگەر دوای دەستبەسەرکردنەکەی بۆ زیندانێکی سەر بە وەزارەتی ئیتلاعات لە شاری سنە گوازراوەتەوە.

زیلان کەمانگەر کچی حوسێن کەمانگەر، زیندانی سیاسی پێشووە. حوسێن کەمانگەر لە رێبەندانی ساڵی ١٤٠٠ دوای سێ ساڵ زیندان لە زیندانی ناوەندی سنە ئازاد کرا.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

دۆخی خراپی تەندروستیی زەینەب جەلالیان، زیندانیی سیاسیی كورد لە زینداندا

زەینەب جەلالیان، بەندکراوی سیاسیی کوردی خەڵکی شاری ماکۆ و مەحکووم بە بەندکرانی هەتاهەتایی، سەرەڕای بارودۆخی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *