قەندیل پرێس- سلێمانی
سەرباری جەنگ دەروازە سنوریەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران دانەخراون و داهاتی سلێمانی به‌ڕێژه‌ی زیاتر له 1500% زیادی کردووە.
سەروەر حاجی عەلی بەرپرسی سەندیکای عەلوەی سلێمانی بۆ قەندیل پرێس پشت ڕاستی کردووە هاتوچووی بازەرگانی لە دەروازەکانی نێوان هەولێر و سلێمانی لەگەڵ ئیران بەردەوامە و ڕاگەیاند: “ئێستا 70%ـی بەرهەمەکانی عەلوەی سلێمانی بەرهەمی هاوردەکراوی ئێرانە، و بەهۆی زۆریی بەرهەمی ئێرانییەوە نرخ جێگیرە و بەرزنەبووەتەوە”.
هاوکات ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاته نانه‌وتییه‌كانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و هه‌ردو ئیداره‌ی راپه‌ڕین و گه‌رمیان داهاتی یه‌ك هه‌فته‌ی راگه‌یاندوه، به‌شێوه‌یه‌ك 14 ملیار و 666 ملیۆن و 997 هه‌زار و 378 دینار بوه، به‌جۆرێك كه 98%ـی داهاته‌كه به‌شێوه‌ی نه‌ختینه‌یه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، 14ملیار و 453 ملیۆن و 491 هه‌زار و 428 دیناری واتا 98%ـی داهاته‌كه به شێوه‌ی نه‌ختینه‌یه، بڕی 213 ملیۆن و 505 هه‌زار و 950 دیناریشی به‌شێوه‌ی چه‌كه كه ده‌كاته رێژه‌ی 2%ـی كۆی گشتی داهاتی هه‌فته‌كه.
داهاتی هه‌فته‌ی پێشوتری سلێمانی واته رۆژی 21ـی (ئازار/3) تاوه‌كو 27ی (ئازار/3)ـی 2026، بڕی 896 ملیۆن و 866 هه‌زار و 700 دینار بو، به‌مه‌ش رێژه‌ی داهاتی هه‌فته‌ی رابردو به‌ڕێژه‌ی 1535.36% زیادی كردوه.
قەندیل پرێس