به‌په‌له

دیداری هاوبەشی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان ـ پژاك و کۆمەڵە لە ناوەندی پێوەندییەکانی کۆمەڵە

لە ڕۆژانی ڕابردوودا وەفدێكی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان – پژاك پێكهاتوو لە هەڤاڵان ئەمیر كەریمی هاوسەرۆك، گوڵان فەهیم جێگری هاوسەرۆك و هەریەك لە بەڕێزان ئەهوەن چیاكۆ بەرپرسی پەیوەندییەكان و ڕێبوار دڵخواز ئەندامی پەیوەندییەكانی پژاك لە لایەن هاوڕێ ڕەزا كەعبی سكرتێری گشتی كۆمەڵە، هاوڕێ نەوید مێهراوەر ئەندامی دەستەی كارگێڕیی، هاوڕێیان پڕشەنگ محەممەدی، مەهوەش حەمیدی، ،وەلی ڕۆستەمی ئەندامانی كومیتەی ناوەندیی و كاروان ئیوەر بەرپرسی سكرتارییەتی كۆمەڵە لە ناوەندی پەیوەندییەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان پێشوازییان لێكرا.

لەو دیدارەدا لە سەر بارودۆخی هەر چوار پارچەی كوردستان و وڵاتانی ناوچەكە و گۆڕانكارییەكانی دوای هێرشی ٧ی ئۆكتۆبەر و شەڕی١٢ ڕۆژەی ئیسرائیل و ئێران و كاریگەرییەكانی و ئامادەیی كورد بۆ گوڕانكارییەكانی ناوچەكە گفتگۆ كرا،هەر وەها پەیوەندییەكانی هەر دوو لایەنی كۆمەڵە و پژاك و هاوكاریی و هاوئاهەنگی نێوانیان و پرسی ژنان و ژینگە و هەوڵدان بۆ بە ئاكام گەیشتنی پرسی ناوەندی دیالۆگ لە نێوان حەوت حیزبی ڕۆژهەڵاتی كوردستان خرانە بەرباس و لەو بارەوە ڕوانینی هاوبەش هەبوو،لە كۆتایی دیدارەكەدا هەر دوولا پێداگرییان لە دۆستایەتی و لێك نزیك بوونەوەی زیاتری نێوان كۆمەڵە و پارتی ژیانی ئازادی كوردستان كردەوە.

كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان
٢٢ی ڕەزبەری ١٤٠٤ی هەتاوی
١٤ی ئۆکتوبری ٢٠٢٥ی زایینی

دووبارە هەوڵبدەرەوە

شادومان مه‌لا حه‌سه‌ن: بێده‌نگی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم له‌ ئاست روداوی لاله‌زار زۆر سه‌رنج هه‌ڵده‌گرێت

شادومان مه‌لا حه‌سه‌ن، سه‌ركرده‌ له‌ به‌ره‌ی گه‌ل، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، رایگه‌یاند، له‌دوای دو مانگ له‌ تاوانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *