زەینەب جەلالیان، بەندکراوی سیاسیی کوردی خەڵکی شاری ماکۆ و مەحکووم بە بەندکرانی هەتاهەتایی، سەرەڕای بارودۆخی نالەباری تەندروستی لە مافی دەستڕاگەیشتن بە دەرمان و پێڕاگەیشتنی پزیشکیی پێویست لە بەندیخانەی ناوەندیی یەزد بێبەش كراوە.
ئەو بەندکراوە سیاسییە لەم دواییانەدا نەشتەرگەریی «ئامبۆلیزاسیۆنی فیبرۆم»ی بۆ کراوە بەڵام تەنیا ۲۴ کاتژمێر دواتر بەبێ ئەنجامی تەواوی پرۆسەی دەرمان و چاودێریی دوای نەشتەرگەرییەکەی بۆ بەندیخانە گەڕێندراوەتەوە.
زەینەب جەلالیان چالاکی سیاسیی کورد لە ساڵی ١٣٨٨ بە تۆمەتی ئەندامبوون لە پژاك دەستبەسەركرا و بە ئیعدام مەحكووم كرا، دواتر لە ساڵی ١٣٩٠ حوكمەكەی بۆ زیندانیی هەتاهەتایی گۆڕدرا.
قەندیل پرێس