به‌په‌له

دوايين به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای هه‌واڵگریی رژێمی به‌عس له‌ هه‌ولێر مرد

تاهیر جەلیل حەبوش، كة دوایین سەرۆکی دەزگای هەواڵگری ڕژێمی بەعس و دەستى لە تاوان و کۆمەڵکوژییەکانی کورد لە باشووری کوردستان هەیە، لە شاری هەولێر بەهۆی وەستانی دڵەوە گیانی لەدەستداوە.

سالم ئەلجومەیلی، ئەفسەر لە هەواڵگری سەردەمی بەعس، لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی ئێکس هەواڵی مردنی حەبوشی پشتڕاست کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە پرسەی ناوبراو لە هەولێر لە مزگەوتی جەلیل خەیات بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەڕێوەدەچێت.

تاهیر جەلیل حەبوس، لە ساڵی ١٩٥٠ لە تکریت لە دایک بووە، کەسێکی نزیکی سەدام حوسێن بووە ڕۆڵی لە پڕۆسەی ئەنفال و ئەنفالی بارزانییەکان و کوشتنی چالاکانی سیاسی کورد و سەرکوتی ڕاپەڕین هەبووە.

لە کاتی خۆیدا حەبوس باسی لەوە کردووە کە ئەنفال پڕۆسەیەکی ڕاست بووە و بۆ سەپاندنی یاسا بووە، هاوکات ئەم پۆستانەشی لە سەردەمی دەسەلاتی بەعسی فاشیتدا هەبووە:
پارێزگاری زیقار
پارێزگاری واست
بەڕێوەبەری گشتی پۆلیس
بەرێوەبەری نووسینگەی عەلی کیمیایی
بەڕێوەبەری ئاسایشی گشتی
دوایین پۆستیشی کۆتا سەرۆکی دەزگای هەواڵگری بەعس بووە

دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس، ئەمریکا بڕی یەک ملیۆن دۆلاری بۆ هەر کەسێک دانابوو شوێنەکەی ئاشکرابکات.

لە کاتێکدا داڵدە دانی ئەندامانی حزبی بەعسی فاشیست بە پێی یاسای ڕیشەکێشکردنی بەعس بە تاوان هەژمار دەکرێت، بەڵام لە دوای ساڵی ٢٠٠٤ەوە ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەندامان و سەرکردە باڵاکانی ئەو ڕژێمە دیکتاتۆرە لە هەولێر مردون.

لایەنە شیعەکانی عێراق زۆرجار بەوە هێرش دەکەنە سەر هەرێمی کوردستان کە پاشماوەکانى بەعس لە شاری هەولێرو لەلایەن پەدەکەوە داڵدەدراون، بەردەوامیش ئەمە وەک چەکێک و کارتێک دژ بە هەرێم لە کاتە جیاوازەکاندا بەکاردەهێنن.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

هێرشی ڕێژیمی ئێران بۆ سەر پاڵاوگەی “مینا ئەحمەدی” لە کوەیت

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی فەرمیی کوەیت (کۆنا)، كۆمپانیای نەوتی کوەیت (KPC) ڕایگەیاندووە کە پاڵاوگەی “مینا ئەحمەدی” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *