به‌په‌له

خەڵکی کوردی ورمێ بە دروشمە کوردستان و سمکۆ وەڵامی پان‌تورکەکان دا

ڕۆژی هەینی دوای ئەوەی یانەی فوتباڵی” ڕۆناهی”ی ورمێ یارییەكەی بردەوە، دانیشتووانی كوردی ورمێ دروشمی; بژی ورمێ، بژی سمكۆ و بژی كوردستانیان گوتەوە.

تیمی ڕۆناهی لە خولی پلە نایابەكانی پارێزگای ورمێدا یاری دەكات و لە یانەیەكی سایین قەڵای بردەوە.

دروشمدانی خەڵكی ورمێ، تەنیا چەند ڕۆژ دوای ئەوە دێت كە پان توركەكانی ورمێ لە یارییەكی تۆپی پێدا دژی كورد دروشمیان دابوو و لایەنە كوردییەكانیان بە تیرۆریست لە قەڵەم دابوو.

دوای ئەوەی لە دوایین هەڵبژاردنی پەرلەماندا كورد بەسەر بەربژێرە توركەكاندا سەركەوتن و بۆ یەكەمجار لە سێ نوێنەر دوو كەسیان كورد بوون، لایەنە پان توركەكان ڕووهەڵماڵراوتر دژایەتیی كورد دەكەن.

ئەم ململانێیە نەورۆزی ئەمساڵ چووە قۆناغێكی دیكە، دوای ئەوەی كورد ئاهەنگێكی گەورەی مێژوویییان لەو شارەدا بەڕێوە برد ق دواتر كاردانەوەی توركەكانی لێكەوتەوە.

 

دووبارە هەوڵبدەرەوە

شادومان مه‌لا حه‌سه‌ن: بێده‌نگی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم له‌ ئاست روداوی لاله‌زار زۆر سه‌رنج هه‌ڵده‌گرێت

شادومان مه‌لا حه‌سه‌ن، سه‌ركرده‌ له‌ به‌ره‌ی گه‌ل، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، رایگه‌یاند، له‌دوای دو مانگ له‌ تاوانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *