به‌په‌له

جارێکی دیکە بە مووشەک و دڕۆن هێرش کرایەوە سەر کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکرات

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٣ی خاکەلێوە کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکرات لە نیزیک کۆیە و گردەچاڵ لە پارێزگای هەولێر جارێکی دیکە بە مووشەک و دڕۆن هێرشیان کرایەوە سەر.

شەپۆلی نوێ و دیکەی هێرشی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر شوێنە مەدەنییەکان حیزبی دێموکرات دوای ئەوە دێ کە نیوەڕۆی دۆینێ، ١٢ی خاکەلێوەش بنکە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکرات لە نیزیک کۆیە بە مووشەک و دڕۆن هێرشیان کرابووە سەر. هەروەها لە هێرشی پێشووی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر کەمپی گردەچاڵ بنکەی دەرمانی و نەخۆشخانەی ئەو کەمپە بەئامانج گیرابوو.

بەردەوامیی هێرشەکان بۆ سەر بنکە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکرات لە کاتێکدایە کە هەر ئەمشەو و هەتا ئێستاش بە زیاتر لە ٢٥ مووشەک و دڕۆن هێرش کراوەتە سەر هەولێر، سلێمانی، سۆران، خەلیفان، شەقڵاوە و چەند ناوچەیەکی دیکەی هەرێمی کوردستان.

جێی بیرهێنانەوەیە لە ماوەی نیزیک بە یەک مانگی ڕابردوودا کۆماری ئیسلامیی ئێران بە نیزیک ٥٣٠ درۆن و مووشەک هێرشی کردووەتە سەر بنکەکانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و شوێنە مەدەنییەکان لە هەرێمی کوردستان.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

Featured Video Play Icon

هەولێر لەژێر هێرشی درۆنی چڕدا شەوێکی سەختی تێپەڕاند

قەندیل پرێس- هەولێر هەولێر لەبەردەم هێرشی چڕدایە و تەنیا ئەمشەو زیاتر لە 20 هێرشی درۆنی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *