تورکیا هەوڵی کڕینی موڵک و ماڵی هاوڵاتیانی کوردی سەرێکانی دەدات

سەرچاوە تایبەتەکان ڕایانگەیاند، کۆبونەوەی عەشیرەتەکان لە شاری سەرێ کانی لە باکوری شاری حەسەکە  لەڕۆژئاوای کوردستان بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی هەواڵگری تورکیا، بە شکست کۆتایی هات، ئەمەش دوای ناکۆکی توندی نێوان شێخەکان و کەسایەتییە دیارەکان لەسەر پێشنیارەکانی تورکیا بۆ کڕینی خانوو و زەویی کوردانی ئاوارەبوو لە شارەکە.

بەپێی ئەو سەرچاوانە، بەشێک لە کەسایەتییە دیارەکان ئەو پێشنیازەیان ڕەتکردوەتەوە، هەندێکی دیکەش ڕەزامەندی خۆیان دەربڕیوە. ئەمەش بووە هۆی ڕێگری لە هەر ڕێککەوتنێک.

کۆبونەوەکە کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر بەڕێوەچووە، بەبێ ئەنجام کۆتایی هاتووە.

کۆبونەوەکە لە چوارچێوەی هەوڵە دووبارەکانی تورکیادا دێت بۆ سەپاندنی سیمایەکی خێڵەکی یان کۆمەڵایەتی بەسەر سیاسەتەکانیدا لەو ناوچانەی ڕۆژئاوای کوردستان کە داگیری کردون، بەتایبەتی لە سەرێ کانی کە ئەنقەرە تۆمەتبارە بەوەی هەوڵی دروستکردنی واقیعێکی نوێ دەدات لەڕێگەی پشتیوانیکردن لە کڕین و دەستبەسەرداگرتنی موڵک و ماڵی خەڵکی ڕەسەن و کوردی ناوچەکە.

چاودێران پێیان وایە کە شکستی کۆبونەوەی ئەم دواییە، ڕادەی دابەشبوون لەناو پێکهاتەی خێڵەکی سەبارەت بە پەیوەندیکردن بە سیاسەتەکانی تورکیا ئاشکرا دەکات.

سەرچاوەکانی مافی مرۆڤ ئەم کۆبونەوانە بەهەوڵێک بۆ پێداکردنی بەرگی فەرمی بۆ پلانی فراوانتر دەزانن کە ئامانجیان لێسەندنەوەی مافی گەڕانەوەی دانیشتوانی ئاوارەی کوردە بۆ سەر ماڵ و زەوییەکانیان.

تورکیا و چەکدارە سوورییەکانی سەر بەو وڵاتە، لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی 2019 دوای ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی، سەرێکانی و گرێ سپیان کۆنترۆڵکرد و لە ئەنجامدا دەیان هەزار دانیشتووی کورد لە ناوچەکانی خۆیان ئاوارەبوون. لەو کاتەوە پێشێلکردنی بەربڵاوی مافی مرۆڤ و دەستبەسەرداگرتنی موڵک و ماڵی خەڵک سەرهەڵداوە، ئەمەش هەوڵە بۆ گۆڕینی پێکهاتەی دیمۆگرافیای ناوچەکە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

ڕوسیا ئه‌نجومه‌نێكی سه‌ربازیی بۆ عه‌له‌ویه‌كانی سوریا دروستده‌كات

به‌گوێره‌ی میدیای سوریی، ڕوسیاو ئیسرائیل لێكتێگه‌یشتنێكیان واژۆكردوه‌ سه‌باره‌ت به‌پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نێكی سه‌ربازیی بۆ عه‌له‌ویه‌كان هاوشێوه‌ی دروزه‌كان، …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *