به‌په‌له

ته‌له‌گرافی به‌ریتانی: بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی هه‌رێمی كوردستانیان لە جەنگ دورخستووە

قەندیل پرێس

ڕۆژنامه‌ی ته‌له‌گرافی به‌ریتانی له‌ ڕاپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به‌ “هه‌وڵه‌كانی بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی هۆکار بوونە‌ بۆ دوورخستنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان لە جەنگی نێوان ئەمریکا- ئیسرائیل لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران و له‌و جه‌نگه‌ی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ڕووده‌دات”.

 ئەمڕۆ 3ـی ئازاری 2026 ڕۆژنامه‌ی تێلێگراف ڕاپۆرتێکی لەژێر ناونیشانی ” ئەو دوو برایەی کە لە بەریتانیا پەروەردە بوون، ڕێگرییان لە ڕاکێشانی کورد بۆ ناو شەڕی ترەمپ کرد”. لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە:

دەنگۆی پشتڕاستنەکراوە هەیە کە بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی برای بە ئەگەری هێرشی زەمینی بۆ سەر ئێران پەیوەست بووبن.

پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دۆناڵد ترەمپ و بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی لە سەرەتای شەڕەکەدا بڵاوبۆوە. دەنگۆکان بە خێرایی پەرەیان سەند و ئاماژەیان بە لەشکرکێشی زەمینی بە پشتیوانی ئەمریکا لە عێراقەوە بۆ ئێران کرد و گوایە سەرکردایەتی کورد دەستی تێدا دەبێت.

هیچ داواکارییەکی لەو شێوەیە نەکرا و دەنگۆی هێرشی کورد بۆ سەر ئێران ڕاست نەبوون.

باکووری عێراق و بەتایبەت هەولێر، هێرشی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بەردەوامی بەخۆیەوە بینی، لەکاتێکدا ئێران توانای خۆی بۆ “لێدان و مانەوە” نیشاندا و هاوکات ئۆپەراسیۆنە میلیشیاییەکانی لە سەرانسەری خاکی عێراقدا فراوانتر کرد.

لەو چوارچێوەیەدا دوو براکە ” بافڵ و قوباد” بە کەڵک وەرگرتن لە پێگەی ناوازە و میراتی سیاسی خۆیان کە ڕەگ و ڕیشەی لە جەلال تاڵەبانیدا هەبوو رێگریان کرد لە پەرەسەندنی شەڕ لە هەرێمەکە.

لە کاتێکدا بافڵ پێشبینی ڕێبازێکی ڕاستەوخۆتر و ئاسایش دەکات، بەڵام قوباد جەخت لە نەزمی دامەزراوەیی و وریایی دیپلۆماسی دەکاتەوە؛ پێکەوە داوایان لە گروپە کوردییەکان کرد بە شێوەیەکی ستراتیژی مامەڵە بکەن و خۆیان لە بەشداریکردنی شەڕ بەدوور بگرن کە دەکرێت ناوچەکە بخاتە مەترسییەوە.
دوو کوڕەکەی تاڵەبانی بۆچوونیان وایە کوردستان دەبێ پرد بێت نەک سەنگەر.

ئەمەش لە کاتێکدایە لە ناوەڕاستی جەنگدا دوناڵد ترەمپ بە تیلەفۆن قسەی لەگەڵ هەر یەک لە بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کردبوو و داوای رێخوشکردن بۆ پارتە رۆژهەڵاتیەکانی کوردستان کردبوو بۆ بەشداری هێرشی زەمینی، بەڵام بەپێی بەیاننامەکانی پارتی و یەکێتی ئەوان بڕیاریان داوە لەم جەنگەدا بێ لایەن بن و هەرێمی کوردستان نەبێتە مەیدانی جەنگ.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

Featured Video Play Icon

هەولێر لەژێر هێرشی درۆنی چڕدا شەوێکی سەختی تێپەڕاند

قەندیل پرێس- هەولێر هەولێر لەبەردەم هێرشی چڕدایە و تەنیا ئەمشەو زیاتر لە 20 هێرشی درۆنی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *