قەندیل پرێس – هەولێر
هاوسەری لاهور شێخ جەنگی لە ئەوروپا گەڕاوەتەوەو بڕیارە ئەمرۆ 1ـی ئەیلولی 2025 لە زیندان چاوی بكەوێت بە هاوسەرەكەی، و بەرپرسانی بەرەی گەل چاوەڕێی پەیامی تایبەتی سەرۆکەکەیان دەكەن لە زیندانەوە پێیان بگات.
دواى تێپه‌ڕبوونى زیاتر له 10 رۆژ به‌سه‌ر ده‌ستگیركردنى لاهور شێخ جه‌نگى، سه‌رۆكى به‌ره‌ى گه‌ل وابڕیاره بۆ یه‌كه‌مجار له چه‌ند كاتژمێرى داهاتوو گه‌شه حه‌مه خێزانى لاهور شێخ جه‌نگى له زیندان سه‌ردانى لاهور شێخ جه‌نگى بكات.
بەپێی زانیاریەکانی قەندیل پرێس له ماوه‌ى چه‌ند كاتژمێرى رابردوو، خێزانى لاهور شێخ جه‌نگى گه‌ڕاوه‌ته‌وه هه‌ولێر و وابڕیاره به هه‌ماهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ به‌ریتانییه‌كان و قوباد تاڵه‌بانى سه‌ردانى لاهور شێخ جه‌نگى بكات له زیندان.
سەرچاوەیەکی باڵا لەنێو “بەرەی گەل” بە قەندیل پرێسی راگەیاند؛ هاوکاری بەریتانیا بۆ رێکخستنی دیداری خێزانی لاهور شێخ جەنگی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە چونکە لاهور هەڵگری رەگەزنامەی بەریتانییە“.
هەروەها سه‌ردانه‌كه‌ى گه‌شه حه‌مه چاوشین جگه له‌وەی كە سه‌ردانێكى خێزانى دەبێت بۆ دڵنیابوونه‌وه له ته‌ندروستى هاوسەرەكەی. له هه‌مانكاتدا په‌یامى تایبه‌تى لاهور شێخ جه‌نگى بۆ سه‌ركردایه‌تى ئێستاى به‌ره‌ى گه‌ل دەهێنێـتەوە، بۆئه‌وه‌ى بزانن چۆن مامەڵە له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆخه نوێیە بكه‌ن.
به‌ره‌ى گه‌ل، دوای ڕووداوەکانی لالەزار لە 21ـی ئاب و دەستگیرکردنی سەرۆکەکەیان له‌رووى سیاسى و ئابوورى و میدیاییه‌وه تووشى گرفت بووه و کەنالەکەیان “زووم” لە پەخش وەستاوە و لە ژێر کۆنترۆلی هێزە ئەمنیەکانی سلێمانییە، به‌ڵام سەرکردایەتی بەرەی گەل چاوه‌ڕێى پەیامی لاهور شێخ جه‌نگى ده‌كه‌ن له زیندانه‌وه كە چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو بارودۆخە بكەن، سەرباری بەشێک لە سەرکردایەتیان پەیوەندیان بە یەکێتی نیشتیمانی کوردستانەوە کردووە.
بەپێی بەدواداچوونی قەندیل پرێس؛ بەریتانیا لە رووداوەکانی 8ـی تەموزی 2021 هاوئاهەنگ بوەن لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی بۆ ئەوەی شەڕ و ئالۆزی لەنێوانیاندا ڕوونەدات چونکە هەردووکیان خاوەنی رەگەزنامەی بەریتانین.
هەروەها دوای ڕووداوەکانی لالەزار و دەستگیرکردنی لاهور شێخ جەنگی لە 21ـی ئاب، بەریتانیا لەسەر هێلە بۆ پاراستنی گیانی لاهور شێخ جەنگی، پێدەچێت رێککەوتن بکرێت و بە یەکجاری لاهور گورەپانی سیاسی هەرێمی کوردستان بەجێبهێڵت و بگەڕێتەوە بەریتانیا.