لە سەرەتای مانگی ئەیلوولەوە، سوپای تورکیا هەڵمەتێکی فراوانی بڕینەوەی دارستان و پارچە پارچەکردنی دارەکانی کوردستانی لە ناوچەکانی زاپ و ئاڤاشین، لە سنوری قەزای ئامێدی دەستپێکردووە. دارەکان بە شۆفڵ و حەفارە دەردەهێندرێن و بە ئامێری بڕەڕی پێشکەوتوو پارچە پارچە دەکرێن.
تەواوی دارەکان بە تراکتۆری مەدەنی، دەگوازرێنەوە بۆ ناو تورکیا و بەشێکی بۆ سوتەمەنی سودی لێوەردەگیرێت، بەشە زۆرەکەشی بۆ دروستکردنی کورسی و قەنەفە و کەلوپەلی لە تەختە دروستکراوی ناو ماڵ لەلایەن کارگەکانی تورکیاوە بەکاردەبرێن و دواتر ئەم کەلوپەلانە دەنێردرێنەوە ناو بازاڕەکانی کوردستان و بە دانیشتووانی هەرێمی کوردستان دەفرۆشرێنەوە.
تێبینی: ئەم ڤیدیۆیە، کاتی گواستنەوەی دارە تاڵانکراوەکانی ناوچەی زاپە بۆ ناو خاکی تورکیا.
سەرچاوە: کامەران عوسمان: ئەندامی تیمی ڕێکخراوی سی پی تی ئەمریکی
قەندیل پرێس