به‌په‌له

بەپەلە/ ئیستا بەسەرپەرشتی ئەمریكا لە ماڵی فوئاد حوسێن لە بەغدا كۆبونەوە هەیە

قەندیل پرێس- بەغدا

بەهۆی رێکنەکەوتنی حکومەتی هەرێم و بەغداد لەسەر پرسی نەوت و موچە، ئیستا لە ماڵی د. فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە شاری بەغداد كۆبونەوەیەكی بەرپرسانی هەرێم و عێراق بەسەرپەرشتی تیمێكی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق بەڕێوەدەچێت.

بەپێی زانیارییەكانی قەندیل پرێس، تیمێکی بالیۆزخانەی ئەمریكا کۆبوونەوەکەی رێکخستووە و  دەیانەوێت بە هەر نرخێك بێت تیمی دانوستانكاری هەرێم و عێراق بگەن بە ڕێككەوتنێكی هاوبەش بۆ ئەوەی كێشەی فرۆشتنی نەوت و موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە نزیكترین كاتدا چارەسەر بكرێت، تا وەکو ئێستاش كۆبونەوەكە درێژەی هەیە.

هەر ئەم شەو بەهۆی گرژیەکانی نێوان حکومەتەکانی بەغداد و هەولێر، هەرێمی کوردستان هێزێکی زۆری ڕەوانەی سنورەکان کردووە.

ئەمرۆ دانوستانەكانی نێوان هەرێم و بەغدا بۆ گەیشتن بە رێككەوتن لەبارەی موچەو هەناردەكردنەوەی نەوت شكستیان هێناو، سبەی سێشەممە ئەگەری ئەوە هەیە پارتی بڕیاری كشانەوە لە حكومەتی عێراق بدات.

عێراق رەشنوسێکی پێشکەشکردووە کە بریتیە لە:
یەکەم؛ بە تەوتینکردنی سیستەمی موچە. دووەم؛ لەسەدا پەنجای داهاتی ناوخۆی هەرێم. سێهەم؛ داهاتی نەوتی هەرێم نزیکەی سێسەد هەزار بەرمیل نەوتە، گشتی بۆ عێراق، گوایە 45 هەزاری دەگێڕنەوە بۆ هەرێم.

بەپێی سەرچاوەکان سبەی سێشەممە پارتی ئامادەکاری دەکات تا بڕیار بدات بە كشاندنەوەی وەزیرەكانی لە حكومەتی فیدراڵی ئەوەش وەك هەنگاوێكی ناڕەزایەتی لەدژی بەردەوامیی دواخستنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم و نەگەیشتن بە رێككەوتنێكی ڕوون لەگەڵ بەغدا.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

ئاژانسێكی ئەمریكی پيلانێكی نهێنی ئەردۆغان و ئەحمەد شەرع بەرامبەر كورد ئاشكرادەكات

ئاژانسێكی بلومبێرگی ئەمریكی ئاشكرایكرد، ئەردۆغان چەكى قورس دەداتە ئەحمەد شەرع، لەبەرامبەردا داوای لێكردوە، شەرع سنورێك …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *