نرخی لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلار بەردەوامە لە دابەزین و یەک دۆلار گەیشتە نزیکەی 42 لیرە.
ئەمڕۆ لەکاتی داخرانی بازاڕەکانی تورکیا و باکووری کوردستان، هەر دۆلارێک 0.91% بەرزبووەوە و گەیشتە 41.83 لیرە.
ئەمە نزمترین ئاستی لیرەی تورکییە بەرامبەر بە دۆلار لە مێژوودا تۆمار کرابێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە، بانکی ناوەندیی تورکیا بەردەوامە لە دەستێوەردان لە بازاڕەکانی دراوی بیانی بۆ کۆنترۆڵکردنی خواست لەسەر دراوی بیانی لە تورکیا.
مانگی رابردوو، بانکی ناوەندی رێژەی سوودی 2.5%ی کەمکردەوە بۆ 40.5%، لە کۆتایی ساڵی 2024دا رێژەکە 50% بوو.
لە لایەکی دیکەوە، هەڵاوسان بۆ یەکەمجار لە ماوەی ساڵێکدا لە مانگی ئەیلوولدا بەرزبووەوە و گەیشتە 33.3%.
کورتهێنانی بازرگانیش هۆکارێکی دیکەی سەرەکییە بۆ دابەزینی نرخی لیرە.
قەندیل پرێس