به‌په‌له

بەنداوی تشرین.. پێکدادانی هەسەدە و دیمەشق کوژراوی لێکەوتەوە

پێکدادانی چەکداری لە نزیک بەنداوی تشرین لەنێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و هێزەکانی سەر بە دیمەشق روویدا، هەردوولاش یەکتر بە دەستپێشخەری و هێرشکردن تۆمەتبار دەکەن.

گێڕانەوەی هەسەدە: هەوڵی دزەکردن هەبووە
هەسەدە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، گرووپێکی چەکداری سەر بە دیمەشق هەوڵیانداوە دزە بکەنە ناو خاڵێکی سەربازییان لە نزیک بەنداوی تشرین. بەپێی راگەیەندراوەکە، چەکدارەکان “نارنجۆکی دەستییان بۆ بە ئامانجگرتنی شەڕڤانەکانیان و تێکدانی سەقامگیریی ناوچەکە بەکارهێناوە”. هەسەدە جەخت دەکاتەوە کە هێزەکانیان دەستبەجێ وەڵامی هێرشەکەیان داوەتەوە و ئەمەیان بە “مافی رەوای بەرگری لەخۆکردن” ناوبردووە.

وەڵامی دیمەشق: سەربازێکمان کوژراوە
لەلایەکی دیکەوە، وەزارەتی بەرگریی سووریا رووداوەکە بە جۆرێکی جیاواز دەگێڕێتەوە و رایدەگەیەنێت، “هەسەدە خاڵێکی سوپای لە دەوروبەری بەنداوی تشرین کردووەتە ئامانج”. وەزارەتەکە دەشڵێت، بەهۆی هێرشەکەوە سەربازێکیان کوژراوە و هەندێکی دیکەش برینداربوون.

تۆمەتی پێشێلکردنی ئاگربەست
وەزارەتی بەرگریی سووریا، هەسەدە بە پێشێلکردنی ئاگربەست تۆمەتبار دەکات و دەڵێت، “پاش کەمتر لە 48 کاتژمێر، هەسەدە 10 جار ئاگربەستی لە رۆژهەڵاتی حەلەب پێشێلکردووە”.

پێکدادان دوای رێککەوتنی ئاگربەست
ئەم پێکدادانە لە کاتێکدایە کە تەنها چەند رۆژێک پێش ئێستا، رۆژی 7ـی ئەم مانگە، بە سەرپەرشتیی ئەمریکا، رێککەوتنێکی ئاگربەستی سەرتاسەری و دەستبەجێ لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا و حەلەب راگەیەندرابوو. رێککەوتنەکە لەنێوان مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە، و ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا بۆ قۆناغی راگوزەر بوو، کە تیایدا گفتوگۆ لەسەر تێکەڵکردنی هێزەکان و هەموارکردنەوەی دەستووریش کرابوو.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

شادومان مه‌لا حه‌سه‌ن: بێده‌نگی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم له‌ ئاست روداوی لاله‌زار زۆر سه‌رنج هه‌ڵده‌گرێت

شادومان مه‌لا حه‌سه‌ن، سه‌ركرده‌ له‌ به‌ره‌ی گه‌ل، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، رایگه‌یاند، له‌دوای دو مانگ له‌ تاوانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *