ڕۆژنامەنوسێكى تورک زانیارییه‌كى گرنگ له‌باره‌ى پێشنیازێكى دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپەوه ئاشكراده‌كات، ده‌ڵێت:”لەکۆبونەوەیەکی پەڕلەمانتارانی پارتەکەیدا باخچه‌لى وتویه‌تى، لەپێناو بەهێزکردنی برایەتییدا، با سەرۆکی تورکیا دوو جێگری هەبێت، یەکێکیان کورد‌و ئەوەی تریان عه‌له‌وى”.
ڕۆژنامەنوس ئیسماعیل سەیماز ڕایگه‌یاندوه، ده‌وڵه‌ت باخچه‌لى سەرۆکی مەهەپە لەکۆبونەوەیەکدا لەگەڵ ئەندامانی پارته‌كه‌ى له‌پەرلەمانى توركیا وتویه‌تى، “من پێشنیازده‌كه‌م سەرۆک کۆمار دوو جێگری هەبێت، یەکێکیان بۆ کورد‌و ئەوی دیکەیان بۆ عەلەویه‌كان، ئه‌مه‌ش ته‌نها له‌پێناو بەهێزکردنی برایەتیدایه”.
سه‌یماز كه یه‌كێكه له‌ڕۆژنامه‌نوسه دیاره‌كانى توركیا باسى له‌وه‌شكردوه، شوێنى په‌رستنى عه‌له‌ویه‌كان ده‌بێت ڕێزلێگیراوبێت.
وه‌كو ڕۆژنامه‌نوسه توركه‌كه باسیكردوه، باخچه‌لى شوێنێكى په‌رستنى بۆ عه‌له‌ویه‌كان دروستكردوه له‌سه‌ر زه‌ویه‌ك كه به‌پاره‌ى خۆى كڕیویه‌تى‌و وه‌كو دیارى پێشكه‌شیكردون.
باخچەلی، کە لە 22ی ئۆکتۆبەرى ساڵى 2024 بۆ (تورکیا بێ تیرۆر) دەستی ته‌وقه‌ى بۆ پارتی کۆمەڵگه‌ی دیموکراتیک (ده‌م پارتى) درێژکرد، چەند مانگێک لەمەوبەر لەکۆبونەوەیەکی داخراودا لەگەڵ نوێنەرانی مەهەپە، باسی لەیەکێتیی‌و بەهێزکردنی نەزمی برایەتی کرد بۆ جەختکردنەوە لەسەرئەوەی کە کورد‌و عەلەوی ناتوانرێت لەبیرۆکراسی دوربخرێنەوە، وتی:”با سەرۆک کۆمار دوو جێگری هەبێت، یەکێکیان کورد‌و ئەوی دیکەیان عه‌له‌ویه‌كان بن”.
قەندیل پرێس