به‌په‌له

ئەڵمانیا 40 فڕۆکەی جەنگیی پێشکەوتوو دەداتە تورکیا

لە چوارچێوەی گرێبەستێکی سەربازیدا، حکوومەتی ئەڵمانیا 40 فڕۆکەی جەنگیی پێشکەوتوو دەفرۆشێتە تورکیا.

ڕۆژنامەی “شبیگل”ـی ئەڵمانی بڵاویکردەوە، حکوومەتی ئەڵمانیا ڕازیبووە 40 فڕۆکەی جەنگی لە جۆری “یۆرۆفایتر تایفوون” بفرۆشێتە تورکیا.

بە گوێرەی هەمان سەرچاوە، حکوومەتی ئەڵمانیا دوای وەرگرتنی ڕەزامەندیی ئەنجوومەنی ئاسایشی فیدراڵی بڕیاری فڕۆشتنی ئەو فڕۆکە جەنگییانەی بە تورکیا داوە کە بە نوێترین و پێشکەوتووترین فڕۆکەی جەنگی لە ئەرووپا دادەنرێن.

فڕۆکە جەنگییەکە لە لایەن گرووپی “کۆنسورتیووم”ـەوە دروست دەکرێت کە کۆمپانیاکانی بواری پیشەسازیی وڵاتانی ئەڵمانیا، بەریتانیا، ئیتاڵیا و ئیسپانیا تێیدا ئەندامن.

فڕۆکە جەنگییەکە سیستەمێکی زۆر پێشکەوتووی ڕاداری هەیە و دەتوانێت چەندان مووشەکی ئاسمان – ئاسمان هەڵبگرێت. هاوکات دەتوانێت لە دووری چەندان کیلۆمەتر ئامانجەکەی بپێکێت.

فڕۆشتنی ئەم فڕۆکە جەنگییانە بە تورکیا، دوای گفتوگۆیەکی دوورودرێژی بەرپرسانی ئەنقەرە لەگەڵ کۆمپانیاکانی پیشەسازیی جەنگی و وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا دێت. تورکیا لە مێژەیە داوای فڕۆکەی جەنگیی پێشکەوتووی لە وڵاتانی ئەورووپا و بەتایبەت ئەڵمانیا کردبوو؛ ئەنجوومەنی ئاسایشی فیدراڵی ئەو وڵاتە پشتگیریی ئەو گرێبەستەی نەدەکرد.

ئەمە لە کاتێکدایە، لە چەند ساڵی ڕابردوودا، پەیوەندییە ئابووری و سیاسییەکانی تورکیا و ئەڵمانیا ساردی تێکەوت و وایکرد، هاوکارییە سەربازییەکانی نێوان هەردوولا و بە تایبەت گرێبەستەکانی بواردی چەکدا، نەمێنن.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

زانیاریی گرنگ‌و نهێنیی.. تره‌مپ له‌باره‌ى كورده‌وه‌ چى به‌ئه‌ردۆغان وت؟

له‌مانگى ئه‌یلولى ئه‌مساڵدا سه‌رۆكى توركیا، له‌كۆشكى سپى‌و له‌لایه‌ن سه‌رۆكى ئه‌مریكاوه‌ پێشوازییه‌كى گه‌رمى لێكراو كۆبونه‌وه‌یه‌كى گه‌رم‌و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *