به‌په‌له

“ئەگەر دیدارێکی نوێ لە ئیمراڵی ئەنجام بدرێت، ئەوا ئەحمەد تورک بەشدار دەبێت”

ئەندامی شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی سری سورەیا ئۆندەر پاش کۆبوونەوە لەگەڵ پارتی دەڤا ڕایگەیاند، ئەگەر دیدارێکی تر لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ ئەنجام بدرێت، ئەوا ئەحمەد تورکیش بەشدار دەبێت.

شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی، پەروین بوڵدان و سری سورەیا ئۆندەر و هاوسەرۆکی شارەوانی مێردین کە قەیوم لە شوێنی دانراوە، ئەحمەد تورک؛ لەگەڵ سەرۆکی گشتی پارتی دەڤا عەلی باباجان کۆبوونەوە.

سەرۆک فراکسیۆنی پارتی دەڤا، ئیبراهیم چاناکچی، جێگری سەرۆکی گشتی محەمەد ئەمین ئەکمەن و سەعدوڵا ئەرگین بەشداری کۆبوونەوەکە بوون.

باباجان: پێویستە ئەردۆغان بەڕوونی هەڵوێستی خۆی نیشان بدات

پاش کۆبوونەوەکە باباجان و ئۆندەر وتەیەکی کورتیان پێشکەش کرد. باباجان گوتی: “لە ١ ی تشرینی یەکەمەوە، هەلومەرجێکی نوێ هەیە. ئێمە دەڵێین لەم پرۆسەیەدا، هەوڵەکانی چارەسەر گرنگن. وەک دەڤا ئێمە لە هەموو هەنگاوێکدا بەجددییەتەوە لەگەڵتان دەبین. نیاز و ئامانج گرنگن”.

باباجان ڕایگەیاند پێویستە دەسەڵات جددی بێت، گوتی: “پێویستە بەڕێز ئەردۆغان وەک سەرۆککۆمار هەڵوێستی خۆی بە ڕوونی نیشان بدات، هێشتا هەڵوێستی ئەومان نەبینیوە. پەرلەمان ناونیشانێکی گرنگە. بەڵام کاتێک مرۆڤ لە سیستەمی بەڕێوەبردنی ئێستە دەڕوانێت، دەبێت ئەردۆغان هەڵوێست و ڕوانینی خۆی بەڕوونی دەربخات”.

ئۆندەر ڕایگەیاند لەسەر چەندین بابەتی گرنگ قسەیان کردووە، پێشنیار و سەرنجی گرنگیان وەرگرتووە. جەختی کردەوە، بە ڕێزەوە لە هەموو سەرنج و پێشنیارەکان دەڕوانن، لە ماوەیەکی نزیکدا ڕاگەیاندراوی بەرفراوان بۆ ڕای گشتی دەدەن.

سری سورەیا ئۆندەر لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسان دووپاتی کردەوە، هێشتا ئەنجامدانی دیدارێکی نوێ لە ئیمراڵی یەکلانەبووەتەوە.

ئۆندەر جەختی کردەوە، ئەگەر دیدارێکی نوێ لە ئیمراڵی هەبێت، ئەوا ئەحمەد تورکیش بەشدار دەبێت، وەک شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی لەگەڵ پارتە کوردییەکانیش کۆدەبنەوە.

پاشان شاندەکە چوونە پەرلەمان بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ پارتی یەنیدەن ڕەفا.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

پەکەکە: هەموو هێزەکانمان لە تورکیا دەکشێنینەوە

لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا پەکەکە رایگەیاند، هەموو هێزەکانی گەریلا لە تورکیاوە دەکشێننەوە و بەشێکیان بە تەواوی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *