به‌په‌له

ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەسەر دۆسییەی ئەتۆمیی ئێران کۆبووەوە

ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەسەر دۆسییەی ئەتۆمیی ئێران کۆبوونەوەیەکی داخراوی کرد و نوێنەری ئەمریکاش رایگەیاند، پێویستە ئەنجوومەنەکە یەکگرتوو بێت لە ئیدانەکردنی هەڵسوکەوتەکانی ئێران لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەکەیەوە.

ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی رۆژی چوارشەممە 12ی ئازار، لەسەر داوای ژمارەیەک لە ئەندامەکانی، (ئەمریکا و بەریتانیا و فەڕەنسا و یۆنان و پەنەما و کۆریای باشوور) بۆ تاوتوێکردنی راپۆرتی ئەمدواییەی ئاژانسی وزەی ئەتۆم کۆبووەوە.

ئاژانسی وزەی ئەتۆم لە راپۆرتەکەیدا نیگەرانی لە زیادبوونی چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێران دەربڕیوە و ئاماژەی بەوەکردووە، تاران بەرێژەی 60٪ یەدەگی یۆرانیۆمی پیتێنراوی زیادکردووە، کە نزیکەی لە 90٪ـی یۆرانیۆم پێویست بۆ بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی.

لە میانەی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوە داخراوەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، نوێنەری ئەمریکا لە ئەنجوومەکە ئاماژەی بەوەکردووە، ترەمپ هەڵوێستی روونە سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران، کە هەڕەشەیە بۆ سەر  ئاسایش و سەقامگیریی نێودەوڵەتی و ئەنجوومەنی ئاسایش پێویستە ئەوە بپارێزێت.
نوێنەی ئەمریکا جەختیکردووەتەوە، “پێویستە ئەنجوومەنی ئاسایش روون و یەکگرتوو بێت لە وەڵامدانەوەی هەڵسوکەوتە شەرمەزارکەرەکانی ئێران”.

هەروەها جەیمس کاریۆکی نوێنەری بەریتانیا لە نەتەوەیەکگرتووەکان ئاماژەی بەوەکرد، دەکرێت جارێکی دیکە ئامرازی” سناپ باک” چالاک بکرێتەوە کە رێگە دەدات بە دووبارە سەپاندنەوەی سزا نێودەوڵەتییەکان بەسەر تاراندا.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

ئاژانسێكی ئەمریكی پيلانێكی نهێنی ئەردۆغان و ئەحمەد شەرع بەرامبەر كورد ئاشكرادەكات

ئاژانسێكی بلومبێرگی ئەمریكی ئاشكرایكرد، ئەردۆغان چەكى قورس دەداتە ئەحمەد شەرع، لەبەرامبەردا داوای لێكردوە، شەرع سنورێك …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *