ئەمریکا رازییە حەماس تەنیا چەکە قورسەکان رادەست بکات

بەشار بەحبەح، ناوبژیکاری ئەمریکی بەرەچەڵەک فەلەستینی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی «شەرقولئەوسەت»ی دوێنێ دووشەممە ڕایگەیاند کە لایەنەکانی ئیدارەی ئەمریکا پێیان ڕاگەیاندووە کە واشنتۆن کراوەیە بۆ فۆڕمێک بۆ چەکداماڵینی بزووتنەوەی حەماس کە تەنها رادەستکردنی چەکە قورسەکان بگرێتەوە، لەگەڵ ڕێگەدان بە مانەوەی چەکە تاکەکەسییەکان بۆ مەبەستی بەرگریی لەخۆکردن.

بەحبەح ڕوونیکردۆتەوە: ئامادەییەک هەیە بۆ تاوتوێکردنی پێناسەیەکی کرداری بۆ چەکداماڵین کە پشتی بەستووە بە پۆلێنکردنی چەکەکان بۆ دوو پۆل: «چەکی قورس» و «چەکی تاکەکەسی». باسی لەوەشکردووە کلە چەکە قورسەکان ڕەنگە بۆ میسر یان بۆ لایەنێکی هاوبەشی میسری-فەلەستینی بگوازرێنەوە.

ناوبژیوانەکە پێشنیاری سازدانی گفتوگۆیەکی کردووە لەبارەی پڕۆژە بڕیارێکەوە کە پەیوەندی بە “هێزی جێگیرکردنی سەقامگیری لە کەرتی غەززە” وە هەیە، ئاماژەی بە بوونی چوار خاڵی ناکۆکی سەرەکی کرد کە هێشتا لە پرۆسەی چارەسەردان لەو گفتوگۆیانەی کە لە پشت پەردەکانەوە بەڕێوەدەچن.

بەحبەح گوتویەتی کە چەکداماڵین داواکارییەکی سەرەتاییە بۆ هەریەک لە ئیسرائیل و واشنتۆن، جەختی لەوە کردەوە کە ئەوەی ئەمریکییەکان خستیانە ڕوو پێی، بریتییە لە «پۆلێنکردن و گواستنەوەی چەکی قورس»، لە کاتێکدا کە گرووپە فەلەستینییەکان چەکە تاکەکەسییەکان بۆ مەبەستی بەرگری لەخۆکردن دەپارێزن.

لێدوانەکانی بەحبەح لە چوارچێوەی هەوڵە نێودەوڵەتی و هەرێمییەکاندا دێن بۆ داڕشتنی فۆرمولەیەک کە دەستەبەری چەسپاندنی وەستاندنی هەڵگیرساندنی شەڕ لە کەرتی غەززە بکات و ڕێکخستنە ئەمنییەکان کە رەگەزەکانی چەکداماڵین و دەستوەردانی نێودەوڵەتی بۆ توندوتۆڵکردنی کۆنترۆڵکردنی چەک قورسەکان بگرێتەوە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

رێبەری ئێران: ناکۆکییەکان لەگەڵ ئەمریکا بنەڕەتییەن، نە تاکتیکی

رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاند، ئەگەر ئەمریکا دەست لە پشتوانی ئیسرائیل هەڵبگرێت، تاوتوێی پێشنیازی ئەمریکا …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *