ئەحمەد شەرع سەرۆكی كاتی سوریا دەستوری نوێی ئەو وڵاتەی پەسەند كرد، كە تیایدا ناوی وڵاتەكە بە ( كۆماری عەرەبی سوریا) ماوەتەوەو گۆڕانكاری بەسەردا نەهاتوە.
میدیاكانی سوریا بڵاویانكردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەحمەد شەرع دەستوری نوێی سوریای واژوكرد، كە تیایدا ماوەی قۆناغی ڕاگوزەر لە وڵاتەكەدا بە پێنج ساڵ دیاریكراوەو ناوی ولاتەكەش بە (كۆماری عەرەبی سوریا) ماوەتەوە.
هاوكات، بە پێی دەستوری نوێی سوریا، ئیسلام وەك ئاینی سەرەكی دەوڵەت دیاریكراوەو فیقهی ئیسلامی، وەك سەرچاوەی سەرەكی یاسادانان جێگیركراوە.
هەر لە دەستوری نوێی سوریادا، داننراوە بە مافەكانی ئازادی ڕادەبڕین، ئازادی رۆژنامەگەری و بڵاوكردنەوە، هەروەها دان بە مافی خاوەندارێتی موڵك و مافەكانی ژنان دەنێت بۆ بەشداریكردن لە كارو خوێندن.
قەندیل پرێس