به‌په‌له

ئەحمەد تورک: با لەبریى تەحریری شام کورد دراوسێی تورکیا بێت

ئەحمەد تورک، سیاسەتمەداری باکووری کوردستان و سەرۆکی سێ خولی گەورەشارەوانیی مێردین، کە لە ئێستادا قەیووم لەجێگەی دانراوە، ئاماژەی بەوەکرد، کورد ناچاربووە بۆ پاراستنی خۆی پەنا بۆ چەک ببات و گوتی: “چی دەبێت ئەگەر لەبرى تەحریری شام، کورد دراوسێی تورکیا بێت؟”.

“شاهیدی پێشهاتی گرنگین”
ئەحمەد تورک بە گرنگییەوە باسی لە پرۆسەکە کرد و گوتی: “لە قۆناغێکداین کە شایەتحاڵی پێشهاتی گرنگین و باوەڕمان وایە، یەکێتیمان ئەم پرۆسەیە فراوانتر دەکات”.

“پێشهاتەکانی سووریا بوونەتە ئاستەنگ”
ئەحمەد تورک، باسی لەوەشکرد، پرۆسەکە بە درووستی بەڕێوەدەچێت، بەڵام ژمارەیەک ئاستەنگ لەبەردەمیاندان و گوتی: “ئاستەنگەکان بریتین لە پێشهاتەکانی سووریا و ئەو عەقڵییەتەی کە دەیەوێت ئایندەی دیموکراسیی ئازادی گەلی کورد لەوێ بە بارمتە بگرێت. پێویستە ئەمە تێبپەڕێنین”.

کورد ناچاربووە پەنا بۆ چەک ببات
لە بانگەوازێکیشدا بۆ حکومەتی تورکیا، ئەحمەد تورک رایگەیاند: “کورد ناچار بووە پەنا بباتە بەر چەک بۆ ئەوەی ئاسایشی خۆیان دابینبکەن و سوپایان دروستنەکردووە”.

کێ ئاسایشی کورد دەپارێزێت؟
ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا بەتایبەت لەلایەن تورکیاوە داوادەکرێت کورد چەکدابنێت. گوتیشی: “ئەوکاتە کێ ئاسایشیان بپارێزێت؟  تەحریری شام پۆلیس و سەربازی نییە. جگە لەمەش، با کورد دراوسێی تورکیا بێت لەبرى تەحریری شام، خۆ قیامەت بەرپا نابێت، وەک ئەحمەد تورک دەڵێت”.

تورکیا بەردەوام هەسەدە بە جێبەجێنەکردنی ڕێککەوتنی 10ـی ئازار تۆمەتبار دەکات، کە لەنێوان مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هەسەدە و ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناغی راگوزەر، واژۆکراوە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

ئاژانسێكی ئەمریكی پيلانێكی نهێنی ئەردۆغان و ئەحمەد شەرع بەرامبەر كورد ئاشكرادەكات

ئاژانسێكی بلومبێرگی ئەمریكی ئاشكرایكرد، ئەردۆغان چەكى قورس دەداتە ئەحمەد شەرع، لەبەرامبەردا داوای لێكردوە، شەرع سنورێك …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *