به‌په‌له

ئەحمەد تورک: ئیمڕاڵی و قەندیل هەنگاوی خۆیان نا، سەرەی دەوڵەتە هەنگاو بنێت

ئەحمەد تورک، سیاسەتمەدار ڕایگەیاند کە عەبدوڵڵا ئۆجالان و پەکەکە بەرپرسیارێتی خۆیان جێبەجێ کردووە و دەڵێت: “هەنگاوەکانی دەوڵەت زۆر گرنگن، ئەگەر دەیانەوێت ئەم پرۆسەیە بگۆڕێت بۆ ئاشتییەکی هەمیشەیی، دەبێت وەڵامی چاوەڕوانییەکانی خەڵک بدەنەوە”.

ئەحمەد تورک ئەندامی شاندی ئیمرالی دەم پارتی لە بارەی بڕیارەکانی کۆنگرەی 12ی پەکەکە قسەی کرد. باسی لەوە کرد کە پەکەکە لە قۆناغێکدا سەری هەڵدا کە کورد بە نەبونی هەژمار دەکرا و دەڵێت: “پێویستە مرۆڤ هەڵسەنگاندنی بۆ بکات وەک پێشکەوتنێک کە بوونی کوردی هێنایە ئاراوە. ئەو خەباتە، ئەو بزووتنەوەیە، ئەو تێگەیشتنە کە کورد وەک نەتەوە پەرەی سەندووە. هەرگیز نابێت ئەم ڕاستییە لە بیر بکرێت”.

ئەحمەد تورک لە درێژەی قسەکانیدا وتی: بڕیاری هەڵوەشاندنەوە ڕێگەی خۆشکرد بۆ بەهێزکردنی سیاسەتی دیموکراسی و بۆ ئەوەی گەلی کورد داوای مافەکانی خۆی بکات لە چوارچێوی دیموکراسیدا، نموونەی ئەمە لە جیهاندا هەیە، کاتێک چووینە ئێرلەندا پێیان گوتین؛ ‘ماوەیەکی زۆر دژی یەکتر شەڕمان کرد، بەڵام لە کۆتاییدا هەموو دەسەڵاتەکانمان ڕادەستی سیاسەتی دیموکراسی کرد بۆ چارەسەرکردنی ئەمانە هەروەها ئەمەش ڕێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ خۆیدا هێنا.’”.

ئەحمەد تورک ئاماژەی بەوەشکرد،  لە قۆناغی داهاتوودا هەمووان ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆیان بەجێبهێنن و دەبێت هەنگاو بنرێت. سەبارەت بە پرسی تورکیای دیموکراسی، کۆمارێکی دیموکراسی، باشترکردنی بارودۆخی بەڕێز ئۆجالان، جێبەجێکردنی مافی هیوا و جێبەجێکردنی داواکاری مافی ئازادی گەلی کورد. سەروەری یاسا و گەلی کورد گەشەکردن نەبێت، ئەمە دەبێتە هۆی تێکدانی متمانەی کۆمەڵگا هیوادارم ئەم پرۆسەیە هەمووان بیربخاتەوە کە بەرپرسیارانە مامەڵە بکەن لە پێناو ئاشتیدا.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

پەکەکە: هەموو هێزەکانمان لە تورکیا دەکشێنینەوە

لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا پەکەکە رایگەیاند، هەموو هێزەکانی گەریلا لە تورکیاوە دەکشێننەوە و بەشێکیان بە تەواوی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *