هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى به‌سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مریكا به‌په‌یامێك، حكومه‌ته‌كه‌ى شه‌رع توشى شۆك ده‌كات‌و زانیاریى گرنگ‌و مه‌ترسیدار له‌باره‌ى دزه‌كردنى زانیارییه سه‌ربازیى‌و هه‌واڵگریه‌كان له‌ناو ده‌سه‌ڵاتى دیمه‌شقه‌وه به‌داعش‌و گروپه توندڕه‌وو جیهادیه‌كانى دیكه ئاشكراده‌كات.
ئه‌مریكا مه‌ترسییه‌كى گه‌وره‌ى سه‌باره‌ت به‌حكومه‌ته‌كه‌ى شه‌رع ئاشكراكرد‌و وتى، ناتوانین هه‌ماهه‌نگى سه‌ربازییان له‌گه‌ڵ بكه‌ین، چونكه زانیارییه‌كان ده‌گه‌ن به‌داعش.
ئه‌مریكا ئاشكرایكردوه، ئۆپەراسیۆنەکانمان بەئیرادەیەکی تەواوەوە لەسەرتاسەری خاکی سوریا بەهاوکاریی هاوبەشەکانمان بەردەوامدەبێت كه مه‌به‌ست له‌هاوبه‌شه‌كان (هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات ـ هه‌سه‌ده)یه.
ئه‌مریكا مه‌ترسى ئه‌وه‌ى ئاشكراكردوه، “ئێمە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی شەرع ناکەین، چونكه هه‌م ترسمان هه‌یه‌و هه‌میش دڵنیاین، ته‌واوى ئه‌و زانیارییانه‌ى ئاڵوگۆڕى ده‌كه‌ین، دزەى پێده‌كرێت‌و ده‌گاته ڕێکخراوە تیرۆریستییه‌كان به‌تایبه‌ت داعش”.
شرۆڤه‌كارانیش پێیانوایه، ئه‌و په‌یامه‌ى ئه‌مریكا زه‌نگێكى ئاگاداركردنه‌وه‌یه بۆ حكومه‌ته‌كه‌ى شه‌رع كه تائێستا نه‌یتوانیوه خۆى داببڕێت له‌گروپه تیرۆریستى‌و توندڕه‌وو جیهادییه‌كان‌و له‌ناو ناوه‌نده هه‌ستیاره‌كانى دیمه‌شق، نوێنه‌رى ئه‌و گروپ‌و جیهادى‌و تیرۆریستانه بونیان هه‌یه‌و دزه به‌زانیارییه هه‌واڵگرییه نهێنیه‌كان ده‌كه‌ن.
ئه‌مریكا چه‌ندینجار ئه‌وه‌ى ئاشكراكردوه، هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده) به‌هێزترین دامه‌زراوه‌ى سه‌ربازیین له‌سوریاو هاوپه‌یمانێكى دڵسۆزن له‌به‌ڕێوه‌بردنى كاروباره سه‌ربازییه‌كان توانا‌و شاره‌زاییه‌كى به‌رزیان هه‌یه له‌ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌و تێكشكاندنى په‌لاماره تیرۆریستیه‌كاندا.
ئه‌وه‌ش زانراوه، ئه‌مریكا چه‌كى پێشكه‌وتوى وڵاته‌كه‌ى به‌شه‌ڕڤانانى هه‌سه‌ده گه‌یاندوه‌و ته‌نانه‌ت باس له‌وه‌شده‌كرێت، سیستمى دژه فڕۆکەیشی پێداون.
قەندیل پرێس