بەپێی نوێترین ئامار کە بەرپرسانی هیندستان و پاکستان بۆ میدیاکانیان ئاشکرا کردووە، نزیکەی ٤٠ کوژراو لە هەردوولا بەهۆی پێکدادانەکانی شەوی ڕابردوو هەن و ژمارەی بریندارانیش نزیکەی ١٠٠ کەسن.
گوتەبێژێک بەناوی وەزارەتی بەرگریی پاکستان بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، لە هێرشەکەی سوپای هیندستاندا بۆسەر وڵاتەکەی، “٢٦ هاووڵاتیی مەدەنی” کوژراون و ٤٧ی دیکەش بریندار بوون.
هاوکات بەرپرسێکی هیندستانیش بە ئاژانسەکەی ڕاگەیاندووە، لە هێرشی سوپای پاکستان بۆسەر “پۆلیسی هیندستان لە کشمیر” ١٠ کەس کوژراون و ٤٨ی دیکەش بریندارن.
قەندیل پرێس