ڕۆژئاواى كوردستان په‌یامێك له‌باره‌ى ئیسرائیله‌وه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌

هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایگەیاند، بەبێ‌ ڕۆڵی ئیسرائیل، هیچ چارەسەرێكی دیموكراتی لەناوچەكە بەدینایەت.

ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی ئورشەلیم پۆستی ئیسرائیلی ڕایگەیاند، لەپەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ گدیۆن سائر وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل قسەیان لەسەر چارەسەری قەیرانی ئاسایشی لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردوەو بۆ ئەوەش پێویستە هەموو لایەنەکان لەوە تێبگەن بەبێ‌ ڕۆڵی ئیسرائیل، هیچ چارەسەرێكی دیموكراتی لەناوچەكە بەدینایەت.

هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ هاتنەئارای سەقامگیریی لەناوچە سنورییەکان، پێویستیان بەهەمولایەنەکان هەیە بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ ئیسرائیل لەمکاتەدا زۆر گرنگە.

ئیلهام ئەحمەد ئه‌وه‌شى وتوه‌، “دەرهێنانی دەستەی تەحریر شام لەلیستی تیرۆرو هەڵگرتنی سزاکان لەسەر سوریا، دەبێتەهۆی ئەوەی لەلایەک دەستبەسەر تەواوی جومگەکانی دەسەڵات بگرێت‌و لەلایەکی دیکەوە هیچ ڕۆڵێک نادات بەهێزەکانی دیکە”.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

سزای سێدارەی دوو بەندکراوی سیاسیی دیکە لە بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج جێبەجێ کرا

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ، سزای سێدارەی دوو بەندکراوی سیاسی بە ناوەکانی ئەبولحەسەن مۆنتەزێر و وەحید بەنی‌عامەریان کە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *