به‌په‌له

ڕاپۆرتی قەندیل پرێس لە یەکەم ڕۆژی 23ــەمین کۆنگرەی کەنەکە

ئەمرۆ 24ـی ئایاری 2025،  23ــەمین کۆنگرەی نائاسایی کەنەکە لە هۆڵندا دەستی پێکرد و دەیان کەسایەتی و نوێنەری حزب و ڕێکخراوە سیاسییەکان لە شاری سلێمانى باشووری کوردستان و ڕۆژئاوای کوردستانەوە بەشداری کۆنفڕانسەکەیان کرد و ڕاو سەرنجی خۆیان لەسەر ناوەڕۆکی کۆنفڕانسەکە دەربڕی، بڕیارە سوبەینێ هەڵبژاردن بۆ هاوسەرۆکەکان و ئۆرگانەکانی دیکەی کەنەکە ئەنجامبدرێت.

23ــەمین کۆنگرەی نائاسایی، کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) لە هۆڵەندا دەستی پێکرد و ماوەی دوو ڕۆژ دەخایەنێت، لە هەر چوار بەشی کوردستان، وڵاتانی ئەمریکا، ژاپۆن، کەنەدا، ئۆسترالیا و ئەوروپاوە 300 ئەندام، چەندین لایەنی سیاسی، نوێنەرانی دامەزراوەکان، ڕۆشنبیر، هونەرمەند، نووسەر و پێشەنگ بەشدارییان لە کۆنگرەکەدا کردووە.

کۆنگرەکە بە خولەکێک وەستان بەبێدەنگی بۆ ڕێزلێنان لە شەهیدان و سروودی نەتەوەیی “ئەی ڕەقیب” دەستی پێکرد.

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) لە هۆڵەندا بە خوێندنەوەی پەیامی هاوبەشی هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە جەمیل بایک و کادری پێشەنگی پەکەکە موراد قەرەیلان بەڕێوەچوو.

جەمیل بایک – موراد قەرەیلان بۆ کۆنگرەی کەنەکە: بابەتی یەکێتی نەتەوەیی ئەرکێکی بەپەلەی بەردەممانە.

جەمیل بایک و موراد قەرەیلان پەیامێکی هاوبەشییان نارد بۆ 23ـەمین کۆنگرەی کەنەکە و گوتییان: “ئەرک و ڕۆڵی کەنەکە لە ئامانجی بونیادناندا لەم پرۆسەیەدا زۆر زیاتر بووە. بابەتی یەکێتی نەتەوەیی وەک ئەرکێکی بەپەلەیە لە بەردەمماندا.”

دواتر لەلایەن هەریەک لە ڕەفیق غەفوور و دڵشا عوسمان وتاری کردنەوەی کۆنگرە خوێندرایەوە، ڕەفیق غەفوور، پێشەنگانی پەکەکە شەهیدان” ڕەزا ئاڵتوون، عەلی حەیدەر قەیتان” و حاجی ئەحمەدی ئەندامی کەنەکە و دامەزرێنەری پژاکی بەبیرهێنایەوە و ئاماژەی بەوەدا کارەکانی کەنەکە لەماوەی ئەو 26 ساڵەدا بایەخی تایبەتی خۆیان هەیە.

هەروەها دڵشا عوسمان ئاماژەی بەوەدا، لە نێوان دامەزراوەکانی کوردان کار لە بوارەکانی ژن، گەنج، دیپلۆماسی و سیاسی دەکرێت و وتی: ئەمڕۆ وەک گەل بە قۆناغێکی هەستیاردا تێدەپەڕین، دەبێت ئەم قۆناغە ڕاست بەڕێوەببرێت، دەبێت گەلی کورد لە هەر چوار بەشی کوردستان خاوەن هەڵوێست بن.

دواتر هاوسەرۆکەکانی کەنەکە ئەحمەد قەرەموس و زەینەب موراد راپۆورتەکەنایان پێشکەش کرد؛ و باسی نوێنەرایەتی کۆمسیۆن و کۆمیتەکانی كەنەكە کرا، كە چۆن تەمسیلی خەڵكی كوردستان ئەكەن و چۆن كەنەكە لەپێناو یەكڕێزی و یەك دەنگی و بنەمای هاوبەشیبوون خەبات ئەكەن.

زەینەب موراد سەرەتا سڵاوی لە بەشداربووانی کۆنگرە کرد و وتی: ئێمە لە قۆناغێکی نوێداین، لە 27ـی شووباتدا بە بانگەوازی ‘ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک’ـی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجاڵان ئەم قۆناغە دەستی پێکرد، دەبێت گەلی کورد خاوەندارێتی لەم قۆناغە بکات، چونکە ئەمە کاتێکی زۆر گرنگە، دەبێت ئێمە دەستکەوتەکانی باشوور و ڕۆژئاوا بپارێزین، وەک گەلی کورد دەبێت بۆ ئەم قۆناغە نوێیە ئامادە بین، دەبێت هەموو پارت و هێزەکان ببنە یەک.

هەروەها ئەحمەد قەرەمووس ئاماژەی بەوەدا، قۆناغەکە کە بە بانگەوازی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجاڵان دەستی پێکرد، زۆر گرنگە، ئەم بانگە نەک تەنها بۆ کێشە ڕۆژانەییەکان، لە هەمان کاتدا هەوڵ بۆ چارەسەری بۆ داهاتووش دەدات، لەم قۆناغەدا هەموو پارت و بەشەکانی کوردستان ئەرک و بەرپرسیارێتییان دەکەوێتەسەر.

دوای قسەکردنی ئەحمەد قەرەمووس، لە کۆنگرەکەدا دیوان هەڵبژێردرا، ڕێبوار ڕشید، میدیا عەبدا، ڕۆژین موکرییان، شێخ شەماڵ و یعقوب میرزا بۆ دیوانەکە هەڵبژێردران.

هەروەها نیلۆفەر كۆچ راپۆرتی یەكەم بۆ ئەندامانی پێشکەشکرد، پاشان د.شێركۆ حەمەئەمین راپۆرتی دیکەی پێشکەش کرد، لە كۆنگرەكەدا حیزب و نوێنەرایەتی ئێزیدی و كاكەیی و كریستیان و نەتەوەكانی دیكەش قسەیان كرد و باسی كورد و مافی نەتەوەكانی دیکەیان كرد.

ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانى کەنەکە و کەسایەتى و نوێنەری حزب و لایەنەکان لە باشووری کوردستان و رۆژئاوای کوردستانەوە بانگهێشتى ئەو کۆنفڕانسە کرابوون، بەڵام بەهۆی کێشەى ڤیزەوە نەتوانرا ئەو کەسانە بچنە هۆڵنداو بەشداری کۆنفڕانسەکە بکەن.

ئەو ئەندامانەی کۆنگرەی کەنەکە کە نەیانتوانی لە هۆڵندا بەشداری کۆنفڕانسەکە بکەن لە شاری سلێمانى و ڕۆژئاوای کوردستانەوە و رووسیا بە ڤیدیۆ لە کۆنفڕانس بەشداریان کرد و بۆچوون و سەرنجی خۆیان سەبارەت بە تەوەرەکانى کۆنفڕانسەکە خستەڕوو.

بڕیارە کۆنگرەکە بۆ ماوەى دوو ڕۆژ بەردەوام بێت و لەو دوو ڕۆژەدا چەندین گفتوگۆی چڕ و پڕ سەبارەت بە دۆخی ئێستای گەلی کورد و دەستپێشخەری ئاشتى لەلایەن عەبدوڵا ئۆجالان و تێکۆشانى گەلی کورد لە چوار بەشی کوردستان بکرێت.

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لە 24ـی گوڵانى ساڵى 1999 لە وتوێژێکى گشتى بە ئامادەبوونى 700 نوێنەر و میوانى کورد و بیانی لە شارى ئەمستەردامى پایتەختى ھۆڵەندا وەکو دامەزراوەیەکی سیاسی ڕاگەیەندرا، و 26 ساڵە کار بۆ یەکێتی نەتەوەیی کوردان دەکات.

کۆمیسیۆنەکان پێکدێن لە هەر یەک لە؛ کۆمیسیۆنی ژنان، کۆمیسیۆنی کاری دەرەوە، کۆمیسیۆنی زمان، پەروەردە، چاند و ھونەر، کۆمیسیۆنی سرووشت-ژینگە. هەروەها سێ کۆمیتەیان هەیە کە پێکدێن لە کۆمیتەکانی؛ ڕاگەیاندن، دارایی، مافەکانی مرۆڤ. کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) بە شێوەی ھاوسەرۆکایەتی بەڕێوەدەبرێت و دوو سەرۆکی ژن و پیای ھەیە کە بۆ ماوەیەکی دوو ساڵە لە کۆنگرەی گشتی ھەڵدەبژێردرێن.

ئەم دامەزراوەیە لە شێوەى پەرلەماندایە بۆ گەلی کورد لە ھەر چوار پارچەی کوردستان، خاوەنی دوو سەرۆکە واتا بە شێوەی ھاوسەرۆکی بەڕێوە دەبرێت کە یەکێکیان ژن و یەکێکیان پیاوە.

کەنەکە باوەڕى وایە ھەموو خەڵکى کوردستان بە سەرجەم ئایین و جڤاک وەکو ھەموو گەلانى‌تری جیھان مافى خۆیەتى مافى چارەی خۆنووسینى خۆى دیارى بکات، ھەروەھا باوەڕى وایە بەڕێگای دیموکراسی ھەروەک لە بەرنامەى ئەو دامەزراوە دیاریکراوە، پاراستنى ستراتیژى بە ئاشتى و ھاوکارى و رێکخستنى کورد بە ڕێگاى دیموکراسی بخنە نێو بەرنامەکانى خۆیان لە تورکیا و ئێران و عێراق و سووریا.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

سوپای تورکیا بە تۆپخانە گوندەکانی دهۆکی کردە ئامانج

شەوی ڕابردوو سوپای تورکیا ناوچەکانی ناو قەزای ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆکیان لە باشووری کوردستان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *